Cullinan Auto Center · هەولێر
4 ئایار 2026
Seeking a skilled technician for paint protection film application at Cullinan Auto Center in Erbil. Must have 2+ years experience in PPF, with knowledge of using plotters and tools. Send CV and portfolio via WhatsApp or contact number.
هەلی کار: شارەزای PPF (Paint Protection Film) کۆمپانیای Cullinan Auto Center لە شاری هەولێر، پێویستی بە تەکنیکاری لێهاتوو و وردبین هەیە بۆ بەشی ڕووپۆشکردنی ئۆتۆمبێل. 🛠 ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان: کوالێتی بەرز: داپۆشینی ئۆتۆمبێل بە PPF بە وردەکارییەکی تەواو و بێ هەڵە. شێوازی کارکردن: توانای جێبەجێکردنی PPF بە هەردوو شێوازی (Pre-cut و Bulk). ئامادەکاری: ئەنجامدانی قۆناغەکانی پێش داپۆشین (شۆردن، Clay Bar، و چاککردنی ڕووی بۆیەکە). وردەکاری: چارەسەرکردنی بلق و تۆز و ڕێکخستنی تەواوی لێوارەکانی کارەکە. ✅ مەرجەکانی پێشکەشکردن: ئەزموون: لانی کەم ٢ ساڵ ئەزموونی کارکردنی هەبێت لە بواری PPF. تەکنەلۆژیا: شارەزایی لە کارکردن بە Plotter و نەرمەکاڵاکانی بڕین. وردبینی: خاوەن چاوێکی تیژ و وردبین بێت بۆ دیتیڵە بچووکەکان. 💎 ئێمە چی پێشکەش دەکەین؟ مووچەیەکی بەرز و شایستە (بەپێی ئەزموون). ژینگەیەکی کاری پرۆفیشناڵ لەگەڵ نوێترین ئامێر و تەکنیکەکان. هەلی ڕاهێنانی بەردەوام. 📍 شوێن: هەولێر - Gulan 2 Trade City 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن: تکایە CV و وێنەی کارەکانت (Portfolio) بنێرە بۆ وەتسئەپ یان پەیوەندی بکە بەم ژمارەیەوە: 🟢 0750 400 4848
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.