Dreampy · سلێمانی · دەوامی تەواو
22 ئازار 2026
Customer service position at Dreampy in Sulaymaniyah, handling support, troubleshooting, and client communication.
دەرفەتی کار: فەرمانبەری پشتگیری کڕیار (Customer Support Specialist) شوێنی کار: سلێمانی جۆری کار: کاتی تەواو (Full Time) ناوی کۆمپانیا: کۆمپانیای دریم ئایتی بەش: سۆفتوێر دەربارەی کۆمپانیا: کۆمپانیای دریم ئایتی کۆمپانیایەکی پێشکەوتووە لە بواری تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان(ICT) کار دەکات، ئامانجی سەرەکی ئێمە پێشکەشکردنی چارەسەرە تکنەلۆجیاییەکانە کە یارمەتی دامەزراوەکان دەدەن بۆ بەهێزکردنی کارایی و باشترکردنی بەڕێوەبردنیان. لە پێناو فراوانبوونی تیمی کارەکەماندا، داوای کەسێکی شایستە دەکەین بۆ پۆستی فەرمانبەری پشتگیری کڕیار. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان کەسی هەڵبژێردراو دەبێت ئەم ئەرکانە جێبەجێ بکات: -وەڵامدانەوەی پرسیار و داواکارییەکانی کڕیاران بە شێوەیەکی پیشەیی و خێرا. -ڕێنمایی و فێرکردنی بەکارهێنەران سەبارەت بە چۆنیەتی بەکارهێنانی سیستەمی ERP. -چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییە سادەکان کە بەکارهێنەران ڕووبەڕوویان دەبنەوە. -ڕێکخستن و پێشکەشکردنی کۆرس و ڕاهێنان بۆ کڕیاران بۆ باشتر ناساندنی سیستەمەکە. -هەماهەنگی کردن لەگەڵ تیمی تەکنیکی بۆ چارەسەرکردنی کێشە پێشکەوتووەکان. -نووسینی ڕاپۆرت و تۆمارکردنی کێشە و داواکارییەکانی کڕیاران بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان. مەرج و پێداویستییەکان کاندید پێویستە ئەم تایبەتمەندییانەی هەبێت: -بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە یەکێک لە بوارەکان: -زانستی کۆمپیوتەر -سیستەمی زانیاری (Information Systems) -بەڕێوەبردنی کاروبار -یان بوارێکی پەیوەندیدار -توانای پەیوەندی و گفتوگۆی باش لەگەڵ کڕیاران. -توانای ڕوونکردنەوە و فێرکردنی زانیاری تەکنیکی بە شێوەیەکی ئاسان. -ناسینی بنەڕەتی لە سیستەمەکانی کۆمپیوتەر و سۆفتوێر. -توانای کارکردن لە ژینگەیەکی تیمی و کاتێکی پڕکار. -زانینی زمانی کوردی بە شێوەیەکی تەواو و باش، و باشترە ئەگەر توانای زمانی عەرەبی یان ئینگلیزی هەبێت. باشتر دەبێت ئەگەر ئەزموونی پێشوو لە بواری Customer Support یان Software Training هەبێت. تێگەیشتنێکی باش لە سیستەمەکانی ERP یان سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی کاروبار هەبێت. سوود و هەلی پێشکەوتن: -ژینگەیەکی کارکردنی پیشەیی و هاوکاری. -هەلی فێربوون و گەشەپێدانی پیشەیی. -دەرفەتی بەشداری لە پڕۆژە تکنەلۆجیاییە پێشکەوتووەکان. -مووچەیەکی گونجاو لەگەڵ سیستەمی پاداشت. تکایە CV ـەکەت بنێرە بۆ [email protected] و لە ناونیشانی بابەتی نامەکەدا بنووسە(Customer Support Specialist) #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Prime Fast Deliveryسلێمانیدەوامی تەواو
نوێ15 کاتژمێر لەمەوبەرسەرووی بازاڕ
Ari Classسلێمانی
نوێ18 کاتژمێر لەمەوبەر