Kez Health Company · سلێمانی · دەوامی تەواو
10 ئایار 2026
🚀 هەلی کار لە کارگەی بەرهەمی خۆماڵی کەژ "لەگەڵ کەژ تەندروست تر بژین" ئێمە لە کارگەی کەژ بەردەوامین لە گەشەکردن، وە بەدوای کەسێکی بەهرەمەند و پڕ ووزەدا دەگەڕێین بۆ پەیوەندیکردن بە تیمەکەمانەوە. ئەگەر تۆ کەسێکی داهێنەریت لە سۆشیال میدیا و توانایەکی باشت هەیە لە پەیوەندیکردن، ئەوا ئەم هەلە بۆ تۆیە! 📍 زانیارییە سەرەتاییەکانی پۆستەکە: ناونیشانی کار: کارمەندی بەشی سۆشیال میدیا شوێنی کار: سلێمانی ڕەگەز: نێر 🎯 پوختەی ئەرکەکە (بۆچی ئەم پۆستەمان دەوێت؟) لە کارگەی کەژ، ئامانجمانە پەیامی تەندروستی و بەرهەمە خۆماڵییەکانمان بگەینین بە فراوانترین چینەکانی کۆمەڵگە و پێکانی تارگێتـەکانمان لە بازاڕدا. بۆ زیاتر نزیکبوونەوە لە کڕیارانمان و بەهێزکردنی پێگەی براندەکەمان بۆ بەکارهێنەرانی زمانی عەرەبی، پێویستمان بە کارمەندێکی لێهاتووە کە ببێتە پردی پەیوەندی و ڕووخساری باوەڕپێکراوی براندەکەمان. وە بەرهەمی خۆماڵ كەژ خۆی هەموو فێركارییە سەرەتاییەكانی كارمەندە نوێیەكە دەكات بۆ زانینی ڕێسا و بنەماكانی كاركردن و ناساندنی بەرهەمەكانمان پێی. 📌 ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان: داڕشتن و نووسینی ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێش و دانانی ستۆری ڕۆژانە بە شێوازێکی پڕۆفیشناڵ. وەڵامدانەوەی خێرای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و پرسیاری کڕیاران بە شێوازێکی ڕێزدار و پیشەییانە. نوێنەرایەتیکردنی براندەکەمان (Face of the Brand) بۆ بەشە عەرەبییەکە، لە ڕێگەی دەرکەوتن لە ڤیدیۆ و پەیوەندییە ڕاستەوخۆکانەوە. ✅ مەرج و پێداویستییەکانی وەرگرتن : پەروەردە و ئەزموون: هەبوونی باکگراوندێکی باش یان ئەزموونی پێشوو لە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و دروستکردنی ناوەڕۆک. لێهاتووییە پیشەییەکان (Hard Skills): شارەزایی تەواو لە قسەکردن بە زمانی عەرەبی (مەرجی سەرەکییە). شارەزایی لە بەڕێوەبردنی پەیجەکانی فەیسبووک، ئینستاگرام، و پلاتفۆرمەکانی تر. لێهاتووییە کەسییەکان (Soft Skills ): متمانەبەخۆبوون لە کاتی قسەکردن و دەرکەوتن لە ڤیدیۆ و سۆشیال میدیادا. توانای پەیوەندیکردنی ئاست بەرز و قەناعەتپێکردن. داهێنەر، خاوەن بیرۆکەی نوێ، و توانای کارکردن بە تیم. 💎 ئیمتیازات و ژینگەی کار : مووچەی بنەڕەتی: مووچەیەکی گونجاو و جێگیر کە لەگەڵ لێهاتووییەکانتدا دەگونجێت. پشوو: پشووی هەفتانە و پشووە فەرمییەکان بەپێی سیستەمی ناوخۆیی کارگەکەمان. گەشەپێدان: ژینگەیەکی کاری دروست و پاڵپشتیکەر کە هەلی فێربوون و بەرەوپێشچوونی پیشەییت بۆ دەڕەخسێنێت. 📥 چۆنیەتی پێشکەشکردن: ئەگەر ئارەزووی کارکردنت هەیە لە تیمەکەمان و مەرجەکانت تێدایە، تکایە سیڤییەکەت (CV) بنێرە بۆ: ئیمەیڵ: [email protected] وەتسئەپ: 07717359459 تێبینی: تکایە لە کاتی ناردنی سیڤییەکەت، لە بابەتی نامەکەدا (Subject) یان لەگەڵ کورتە نامەکەدا بنووسە: "کارمەندی سۆشیال میدیا - کەژ". ⏳ دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن: [ ٢٠/٥/٢٠٢٦] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Manage social media content for the brand, create engaging Arabic-language posts, and serve as the face of the company in video and direct communications. Train new staff on company policies and brand standards.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Prime Fast Deliveryسلێمانیدەوامی تەواو
نوێ14 کاتژمێر لەمەوبەرسەرووی بازاڕ
Ari Classسلێمانی
نوێ17 کاتژمێر لەمەوبەر