Magic Flavours · هەولێر · دەوامی تەواو
21 حوزەیران 2026
هەلی کار – سەرپەرشتیاری فرۆشتن کۆمپانیای (النكهات السحرية - Magic Flavours)، پێشەنگ لە بواری تام و ڕەنگەکانی خۆراک کە لە پیشەسازیی خۆراکدا بەکاردێن، ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە سەرپەرشتیاری فرۆشتن هەیە بۆ کارکردن لە هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک خاوەنی ئەزموونی فرۆشتن بێت کە لە ٥ ساڵ کەمتر نەبێت. 🔹 شوێنی کۆمپانیا: نووسینگەی سەرەکی: هەولێر مەودای کارکردن: هەرێمی کوردستان 🔹 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: ئەنجامدانی پڕۆسەکانی فرۆشتن بە سیستەمی B2B، و هەبوونی ئەزموون لە بواری FMCG. سەردانیکردنی کڕیاران، دروستکردنی پەیوەندی، و پێشکەشکردنی پێشنیارە بازرگانییەکان. تۆمارکردن و بەدواداچوونی داواکارییەکان لە ڕێگەی سیستەمی ERP Alpha. بەدیهێنانی ئامانجە فرۆشکارییەکانی مانگانە، چارەکی ساڵ و ساڵانە. بەدواداچوونی پڕۆسەکانی کۆکردنەوەی شایستە داراییەکان (تەحسیل) لە کڕیاران. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولیی تایبەت بە فرۆشتن. 🔹 مەرج و پێداویستییەکان: هەبوونی لێهاتوویی بەهێز لە فرۆشتن و شێوازی قەناعەتپێکردنی کاریگەر. شارەزایی لە بەکارهێنانی بەرنامەکانی Microsoft Office. زانینی زمانەکانی عەرەبی، کوردی و ئینگلیزی (خوێندنەوە و نووسین). هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی و توانای گەشتکردن و هاتوچۆ لەناو هەولێر و پارێزگاکانی تری هەرێمدا. پابەندبوون، ڕەوشتبەرزی (لباقة)، و توانای کارکردن لەکات و چوارچێوەی گروپدا. 🔹 ئیمتیازاتەکان: مووچەی مانگانەی جێگیر + بۆنوسی فرۆشتن. خەرجی هاتوچۆ (بدل مواصلات) + خەرجی مانگانەی مۆبایل. ڕاهێنانی پیشەیی لەسەر بەرهەمەکان و سیستەمی کارکردن. هەلی کارکردن لە کۆمپانیایەکی خێرا گەشەسەندوو لە کەرتێکی گرنگ و زیندوودا. 📩 بۆ پێشکەشکردن: تکایە سیڤی (CV) خۆتان بنێرن و لە نیشانەی بابەتەکەدا بنووسن (salesman) بۆ ئەم ئیمەیڵە: HR.magicflavours.com 📞 بۆ پرسیار و زانیاری زیاتر: تەنها لە ڕێگەی تێلیگرامەوە: 9647810233777+ ✨ ئەگەر تۆ خاوەن دەستپێشخەری و تەماحی بێ سنووریت، دەی کەواتە ئەمڕۆ پەیوەندی بە تیمی "النكهات السحرية"وە بکە!
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Supervise sales activities, build customer relationships, present business proposals, and achieve monthly and annual sales targets. Requires experience in sales and customer service.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.