Arizanti · هەولێر · دەوامی تەواو
27 حوزەیران 2026
Managing accounts including receivable and payable, financial statements, bank and credit card reconciliation, fixed assets, and depreciation. Requires 3 years of experience in accounting.
📢 ئێمە کارمەند دادەمەزرێنین | گەورە ژمێریار (Senior Accountant) 🏢 کۆمپانیا: ئاریزانتی (دامەزراندن بۆ کۆمپانیایەکی ناسراوی بواری لۆجیستیک و گواستنەوە) 📍 شوێن: هەولێر – سکیلا (Skylla) 💼 پۆست: گەورە ژمێریار (Senior Accountant) 💰 مووچە: ١,٥٠٠,٠٠٠ – ١,٧٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی مانگانە 🕘 کاتژمێری دەوام: ٩:٠٠ی بەیانی – ٥:٠٠ی ئێوارە 📅 ڕۆژانی دەوام: شەممە – پێنجشەممە 📄 جۆری دامەزراندن: سەرجەم کات (٣ مانگ تاقیکردنەوە) 👨 ڕەگەز: نێر ### بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان ✔️ بەڕێوەبردنی حیساباتی قەرزەران و قەرزخوازان، پسوولەکان و مووچەی فەرمانبەران. ✔️ ئامادەکردنی ڕاپۆرتە داراییەکان و شیکردنەوەی داتا داراییەکان. ✔️ هاوتاکردنەوەی حیساباتی بانکی و بەیاننامەکانی کارتی کرێدیت. ✔️ بەڕێوەبردنی سەرمایە نەگۆڕەکان و خشتەکانی دابەزینی بەها (Depreciation). ✔️ هەماهەنگیکردن لەگەڵ وردبینانی دەرەکی و دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە ڕێساکان. ✔️ ئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتە باجییەکان. ✔️ پاراستنی تۆمارە داراییەکان بە شێوازێکی دروست و نوێکراوە. ### مەرجەکان ✅ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ژمێریاری یان بوارێکی پەیوەندیدار. ✅ لانی کەم ٣ ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بواری ژمێریاریدا. ✅ تێگەیشتنێکی بەهێز لە بنەما و پراکتیزەکانی ژمێریاری. ✅ ئەزموونی کارکردن لەگەڵ بەرنامەی QuickBooks یان نەرمەکاڵا ژمێریارییە هاوشێوەکان. ✅ زمانزانینی تەواو لە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی. ✅ لێهاتوویی بەهێز لە شیکردنەوە، ڕێکخستن و پەیوەندیکردندا. ✅ لێهاتوویی لە بەکارهێنانی Microsoft Office و کارامەیی گشتی کۆمپیوتەر. ✅ توانای کارکردنی سەربەخۆ لە ژینگەیەکی کاری خێزادا. ### چۆنیەتی پێشکەشکردن سیڤیەکەتان بە شێوازی PDF بنێرن و لە هێڵی بابەتی ئیمەیڵەکەدا (Subject) بنووسن "Senior Accountant". 📧 ئیمەیڵ: [email protected] ⚠️ تەنها پەیوەندی بەو کاندیدانەوە دەکرێت کە ناویان دەستنیشان دەکرێت (Shortlisted) و مەرجە داواکراوەکانیان تێدایە. #دامەزراندن #گەورە_ژمێریار #هەلی_کار #هەولێر #کوردستان
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.