Mawaran · هەولێر
29 حوزەیران 2026
📢 هەلی کار لە هەولێر - کۆمپانیای ماوەران (Mawaran Company) پێویستمان بە بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی (HR & Operations Manager) هەیە. کۆمپانیای ماوەران (پێشەنگ لە بواری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل و براندە جیهانییەکان) بەدوای سەرکردەیەکدا دەگەڕێت کە پێکەوە گرێدانی بەڕێوەبردنی HR و کارگێڕی (Operations) تێدابێت، بە جەختکردنەوە و کارکردنی ڕاستەوخۆ لەسەر پەرەپێدانی ئەدای تیمی فرۆشتن و ئەپڵیکەیشنی زیرەکی کۆمپانیا. 📌 گرنگترین بەرپرسیارێتییەکان: بەڕێوەبردنی دامەزراندن، بەرنامەکانی ڕاهێنان و سیاسەتەکانی HR. پەرەپێدانی میکانیزمی کار و بەدواداچوونی پێوەرەکانی ئەدا (KPIs) بۆ بەشە جیاوازەکان. چوونە ناو بازاڕ بە شێوەی مەیدانی و ڕۆژانە لەگەڵ تیمی فرۆشتن بۆ پەرەپێدانی ئەدایان و دەستنیشانکردنی کێشەکان. سەرپەرشتیکردنی ئەپڵیکەیشنی زیرەکی کۆمپانیا کە تایبەتە بە بەڕێوەبردنی کارمەندان و فرۆشتن. 💼 مەرج و پێویستییەکان: بڕوانامەی بەکالۆریۆس (کارگێڕی کار، HR، یان پسپۆڕییەکی نزیک). خاوەنی لانی کەم 5 ساڵ ئەزموونی کارکردن لە بواری HR یان بەڕێوەبردنی کارگێڕی (Operations). ئەزموونێکی بەهێز لە دامەزراندن و بەڕێوەبردنی تیمی کار. زاڵبوون بەسەر هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (خوێندنەوە و نووسین)، زمانی ئینگلیزی خاڵی ئەرێنییە. ئەزموونی کارکردن لەسەر سیستەمەکانی (ERP, CRM, HRIS) و ئەپڵیکەیشنە دیجیتاڵییەکان. ئێمە چی پێشکەش دەکەین؟ مووچەیەکی ڕکابەر و شایستە + بۆنوس لەسەر بنەمای ئەدا و بەرهەم. ژینگەیەکی کاری پڕ لە گەشە و دەرفەتی ڕاستەقینە بۆ بەرزبوونەوەی پلەی وەڵاتی (پلەی وظيفی). بۆ پێشکەشکردن، تکایە سیڤی (CV) خۆتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] تێبینی: تکایە لە هێڵی بابەت (Subject) بنووسن: HR & Operations Manager
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Manage HR functions and operational processes, oversee team management, and ensure corporate policies are implemented efficiently.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (oil_jobs_kurdistan_iraq). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Baytko Companyهەولێردەوامی تەواو
2 تشرینی یەکەم 2026
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ13 کاتژمێر لەمەوبەر