Unimedica · هەولێر · نیوەدەوام
30 تەمموز 2026
هەلی کار | ئەندازیاری چاککردنەوەی ئامێرە پزیشکییەکان (پارت تایم) 📍 شوێن: هەولێر – عێراق کۆمپانیای یونیمێدیکا ڕایدەگەیەنێت کە پێویستی بە ئەندازیاری چاککردنەوەی ئامێرە پزیشکییەکان هەیە بۆ بەشداریکردن لە تیمی پشتیوانی تەکنیکی (IVD) لە لقی هەولێر. 📋 ئەرکەکانی کار: * دامەزراندنی ئامێرە پزیشکییەکان. * ئەنجامدانی کارەکانی چاککردنەوەی بەرگریی و چاککردنەوەی ڕاستکەرەوە. * پێشکەشکردنی هاوکاری تەکنیکی و ڕاهێنانی بەکارهێنەران لە کاتی پێویستدا. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی چاککردنەوە و پابەندبوون بە ڕێکارەکانی کوالێتی. 🎓 مەرج و بڕوانامەی پێویست: - بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری پزیشکیی بایۆلۆجی، ئەندازیاری ئامێرە پزیشکییەکان، یان هەر بەشێکی ئەندازیاریی پەیوەندیدار یان دەرچووی بەشەکانی شیکاری نەخۆشییەکان (تەحلیلات)، بایۆلۆجی، یان کیمیا بێت؛ بە مەرجێک زانیاری یان ئەزموونی لە بواری ئەندازیاریدا هەبێت. - ئەزموونی کارکردن لە باری چاککردنەوەی ئامێرە پزیشکییەکاندا. - زمانی ئینگلیزی: مامناوەند تا باش. - زمانی کوردی: زۆر باش - شارەزایی باش لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەردا. - هەبوونی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆی. - توانای پەیوەندیکردنی باش و ئامادەیی بۆ کاری مەیدانی. 📩 بۆ پێشکەشکردن: تکایە سیڤییەکانتان (CV) بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە: ✉️ [email protected] یان بۆ ئەم واتساپە : 07510200016 تێبینی: تکایە لە سەردێڕی ئیمەیڵەکەدا بنووسن: (Service Engineer – Erbil)
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Installing and repairing medical equipment. Requires a Bachelor's in Biomedical Engineering or related field.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.