VELORA · سلێمانی · Sulaymaniyah Governorate · دەوامی تەواو
11 ئاب 2026 بڵاوکرایەوە
🌟 هەلی کار | نوێنەری فرۆشتن ناو پێشەنگا 💎 نوێنەری فرۆشتن – پێشانگای بۆن و پرفیومی لوکس 📍 شوێنی کار: ناو پێشانگای VELORA – شەقامی بەختیاری، سلێمانی 💰 مووچە: ٦٥٠,٠٠٠ دیناری عێراقی ⏰ کاتی کار: ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا 📅 پشووی هەفتانە: ڕۆژی هەینی تێبینی: لە داهاتوودا ئەگەری گۆڕینی ڕۆژی پشووی هەیە. 📌 ئەرکەکان • پێشوازی و یارمەتیدانی کڕیاران بە شێوەیەکی پیشەیی. • تێگەیشتن لە پێداویستییەکانی کڕیار و پێشنیارکردنی بۆنی گونجاو. • ناساندنی بەرهەم و تایبەتمەندییەکانی. • بەدەستهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن. • دروستکردنی پەیوەندیی باش لەگەڵ کڕیاران. • پاراستنی ڕێکخستن و دیمەنی لوکسی پێشانگا. • دابینکردنی ئەزموونێکی باش بۆ کڕیار. ✅ مەرجەکان • ئەزموونی پێشووتر لە فرۆشتن، Retail، پرفیوم، کۆسمەتیک یان بەرهەمە لوکسەکان. • توانای باشی پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیار. • کەسایەتیی متمانەپێکراو و پیشەیی. • توانای باش لە فرۆشتن و خزمەتگوزاریی کڕیار. • زانینی کوردی و عەرەبی بە باشی. • ئەزموون لە براندە لوکس و پریمیۆمەکان ئیمتیازە. 📩 پێشکەشکردن CV ـەکەت بنێرە بۆ: 📧 [email protected] ✨ VELORA بەشێک بە لە تیمێکی پیشەیی و ئەزموونێکی لوکس بۆ کڕیارانت دروست بکە.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Sales Representative for luxury perfumes and cosmetics at VELORA showroom in Sulaymaniyah. Responsible for customer service, sales, and maintaining premium store standards.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.