Almas Aluminum · سلێمانی · هەڵەبجە
17 ئەیلوول 2026
دەرفەتی کار: وەستای تۆڕنەچی کۆمپانیای ئەڵماس ئەلەمنیۆم لە ناوچەی پیشەسازیی عەربەت پێویستی بە وەستایەکی تۆڕنەچی بەئەزموون هەیە. ئەرکە سەرەکییەکان: کارکردن بە ئامێرەکانی تۆڕنە بۆ دروستکردنی پارچەی ئەلەمنیۆم و ئاسن. بەرهەمهێنان و نوێکردنەوەی پارچەی یەدەگ و قالبەکانی هێڵی بەرهەمهێنان. بەکارهێنانی ئامرازەکانی پێوانەکردن و پابەندبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی. مەرجەکان: ئەزموونی کرداری پێشوو لە کاری تۆڕنەدا هەبێت. شارەزایی لە دیاریکردنی ئامرازەکانی بڕین و ئامێرەکانی تۆڕنە و فرێزەدا هەبێت. شوێنی نیشتەجێبوون: باشترە دانیشتووی (عەربەت، هەڵەبجەی تازە، یان سلێمانی) بێت. شێوازی پێشکەشکردن تکایە سیڤی یان زانیارییەکانت بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected]
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Almas Aluminum needs an experienced lathe operator in the industrial area of Arbat. The work includes using lathe machines to make aluminum and iron parts, and producing spare parts and production line molds.
کارامەییە تەکنیکییەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.