Private Educational Community · سلێمانی
9 تشرینی یەکەم 2026
📢 هەلی کاری نوێ لە سلێمانی کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە سلێمانی بەدوای کەسانی لێهاتوو و شارەزا دەگەڕێت بۆ پڕکردنەوەی ئەم پۆستانەی خوارەوە: 🔹 ١. بەڕێوەبەری قوتابخانە ▫️ تێبینی: بۆ ئەم پۆستە، کاندیدی نێر چانسی وەرگیرانی زیاترە. 🔹 ٢. بەڕێوەبەری باخچەی منداڵان 🔹 ٣. بەڕێوەبەری دایەنگە 🔹 ٤. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری زانستی 🔹 ٥. یاریدەدەری بەڕێوەبەر بۆ کاروباری کارگێڕی 📌 مەرجەکان: 🔴 مەرجی سەرەکی و بنەڕەتی: ئەم هەلی کارانە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئەزموونی کاریان لە یەکێک لە ناوەندەکانی (قوتابخانە، باخچەی منداڵان، یان دایەنگە) هەیە. تکایە ئەگەر ئەزموونی پێشووت لەدەرەوەی ئەم بوارانەیە، سیڤی مەنێرە چونکە ڕاستەوخۆ پشتگوێ دەخرێت. • لانیکەم ١ ساڵ ئەزموونی کاری لە بواری بەڕێوەبردن، پەروەردە و کارگێڕی ناوەندە پەروەردەییەکاندا. • هەبوونی بڕوانامەی زانکۆ لە بوارێکی پەیوەندیدار. • توانای سەرکردایەتی و بەڕێوەبردنی تیم. • توانای کارکردن بە شێوەی تیمی. • مامەڵەکردنی دروست و پیشەیی لەگەڵ منداڵان، قوتابیان و مامۆستایان. • شارەزایی لە ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارە زانستی یان کارگێڕییەکان، بە تایبەتی بۆ پۆستەکانی یاریدەدەری بەڕێوەبەر. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: ئەو کەسانەی گشت مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن پوختەی ژیاننامە (CV) ـەکەیان بنێرن بۆ: 📧 [email protected] ⚠️ لە کاتی ناردنی ئیمەیلەکەدا، لە بەشی بابەت (Subject) ناوی ئەو پۆستە بنووسە کە داواکاری بۆ دەکەیت. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A private educational community in Sulaymaniyah is hiring for several management posts. The listed roles include school manager, kindergarten manager, nursery manager, and assistant manager positions.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.