Suli Hills · سلێمانی · دەوامی تەواو
11 تشرینی یەکەم 2026
📢 هەلی کار | ئەندازیارێکی شارستانی (Civil Engineer) 🏗️ کۆمپانیای Suli Hills لە شاری سلێمانی، پێویستی بە ئەندازیارێکی شارستانی هەیە بۆ بەشداریکردن لە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی بیناسازی. 📍 شوێنی کار: سلێمانی – سەر ڕێگای هەواری شار، پشتی بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی وەبەرهێنانی سلێمانی. ✅ ئەرک و بەرپرسیارییەکان: - چاودێریکردنی جێبەجێکردنی کارەکانی ستراکچەری بیناکان و دڵنیابوون لە کوالێتی و سەلامەتی. - ئەنجامدانی بڕیاری کارەکان (Quantity Survey)، ئامادەکردنی BOQ و خەمڵاندنی تێچووی پڕۆژە. - ئامادەکردنی نەخشەکانی جێبەجێکردن (Shop Drawings). - هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیارانی تەلارسازی، کارەبا و میکانیک، هەروەها بەڕێوەبەری پڕۆژە. - پشکنینی کوالێتی ماددە و کەرەستەکان بەپێی ستاندارد و مەرجە تەکنیکییەکان. - ئامادەکردنی ڕاپۆرتی هەفتانە و مانگانە لەسەر پێشکەوتن و خەرجییەکانی پڕۆژە. - چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان لە کاتی جێبەجێکردندا. - بەدواداچوون بۆ کاتبەندیی پڕۆژە و دڵنیابوون لە تەواوکردنی کارەکان لە کاتی دیاریکراودا. - توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و لەناو تیمدا. 📌 مەرج و پێداویستییەکان: - بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە ئەندازیاری شارستانی (Civil Engineering). - لانیکەم ٤ ساڵ ئەزموونی کار لە بواری بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکاندا. - شارەزایی لە بەکارهێنانی بەرنامە ئەندازیارییەکان، بە تایبەتی AutoCAD. 🕒 زانیارییەکانی کار: - جۆری کار: تەواوکات (Full-time) - مووچە: بەپێی ئەزموون و لێهاتوویی، دوای چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت. 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن: ئەگەر مەرجەکانت تێدایە و حەز دەکەیت لەگەڵ تیمی Suli Hills کار بکەیت، CV ـەکەت بۆ ئەم ژمارەیە بنێرە: 📱 0771 105 1664 ⚠️ تێبینی: تەنها ئەو کەسانە پەیوەندییان پێوە دەکرێت کە مەرجەکانیان تێدایە. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Suli Hills in Sulaymaniyah needs a civil engineer for managing and implementing construction projects. The post requires a bachelor's degree and at least four years of experience.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Prime Fast Deliveryسلێمانیدەوامی تەواو
نوێ15 کاتژمێر لەمەوبەرسەرووی بازاڕ
Ari Classسلێمانی
نوێ19 کاتژمێر لەمەوبەر