Zanyal · سلێمانی · دەوامی تەواو
14 تشرینی یەکەم 2026
👩💼 هەلی کار بۆ بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکان (HR) 🏢 کۆمپانیا: زانیاڵ 📍 شوێن: سلێمانی، بەرزاییەکانی سلێمانی 🧩 جۆری کار: Full-time 🗓 ڕۆژ و کاتەکانی کار: 6 ڕۆژ لە هەفتەیەکدا، 9ی بەیانی بۆ 5ی ئێوارە 📂 بەش: سەرچاوە مرۆییەکان (HR) 👤 ڕەگەز: مێ 🎓 ئاستی خوێندن: بەکالۆریۆس یان بەرزتر 📈 ئاستی پیشەیی: مامناوەند یان بەئەزموون 💰 مووچە: پاش چاوپێکەوتن کۆمپانیای زانیاڵ بۆ تەکنەلۆژیای زانیاری و چارەسەرە دیجیتاڵییەکان، هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ بەرپرسێکی سەرچاوە مرۆییەکان لە ڕەگەزی مێ، کە وردبین، ڕێکوپێک، متمانەپێکراو، کارامە و پڕۆفیشناڵ بێت، بەو مەرجانەی خوارەوە: ✅ مەرجەکان 🔹 وردبین، دەستپاک، متمانەپێکراو بێت 🔹 هێمن و لەسەرخۆ، ڕێک و پێک و شیک پۆش بێت 🔹 کەسایەتییەکی بەهێز، ڕەفتاری پڕۆفیشناڵ و توانای بڕیاردانی هەبێت 🔹 هەڵگری بڕواننامەی بەکالۆریۆس یان بەرزتر بێت لە بواری کارگێڕی، سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی بازرگانی یان بوارێکی پەیوەندیدار 🔹 شارەزایی و تێگەیشتنی باشی هەبێت لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان (Human Resources) 🔹 توانای بەڕێوەبردنی پرۆسەی دامەزراندنی کارمەندان، هەڵسەنگاندنی CV و ڕێکخستنی چاوپێکەوتنەکان هەبێت 🔹 توانای هەمەهەنگی لەگەڵ بەشی ژمێریاری و دارایی بۆ ڕێکخستنی مووچە، مۆڵەت و مافە داراییەکانی کارمەندان هەبێت 🔹 توانای پەیوەندیکردن، گفتوگۆ و کارکردن لەگەڵ تیم هەبێت 🔹 ئەزموونی پێشووی کارکردن لە بەشی HR یان کارگێڕی کۆمپانیا هەلی وەرگرتنی زیاتر دەکات 🔹 زانینی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هەلی وەرگرتنی زیاتر دەکات 🌟 تایبەتمەندییەکان ✨ کارکردن لە ژینگەیەکی پڕۆفیشناڵ ✨ دەرفەتی گەشەکردنی پیشەیی و زیادبوونی ئەزموون لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان و کارگێڕی کۆمپانیایەکی فراوان ✨ دەرفەتی بەشداری لە پەرەپێدانی سیاسەت و سیستەمە کارگێڕییەکانی کۆمپانیا ✨ دەرفەتی زیادکردنی مووچە بەپێی دڵسۆزی، کارامەیی و کوالێتی لە کاردا ✨ دابینکردنی خواردنی ژەمەکان لەلایەن کۆمپانیای زانیاڵەوە 📩 شێوازی داواکاری خوازیارانی ئەم کارە دەتوانن CV بنێرن بۆ یەکێک لەم ڕێگایانەی خوارەوە: 📱 WhatsApp 07701112002 📧 Email [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Zanyal is hiring a female HR officer for a full-time role in Sulaymaniyah. The post mentions recruitment, CV review, interview coordination, and coordination with accounting and finance on salaries, leave, and employee financial rights.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.