هەولێر · نیوەدەوام
15 تشرینی یەکەم 2026
ڕاگەیاندنی کار | نوێنەری زانستی (Scientific Representative) هەلی کار بۆ یەکێک لە کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە بواری چارەسەرە نەرمەکاڵاییەکان و سیستەمی بەڕێوەبردنی کلینیکە پزیشکییەکان، ناوەندە پزیشکییەکان، ناوەندەکانی وێنەگرتنی پزیشکی و نەخۆشخانەکان، بۆ پەیوەستن بە تیمی کاری کۆمپانیا لە هەولێر. 📍 شوێنی کار: هەولێر 📅 ڕۆژەکانی کار: ٦ ڕۆژ لە هەفتەدا ⏰ کاتی کار: لە ٤:٠٠ی ئێوارە تا ٩:٠٠ی شەو (بە شێوەی پارهکات / Part-time) 💰 مووچە: ٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی + ٢٠٪ ڕێژەی کۆمسیۆنی فرۆشتن 📌 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: پێشکەشکردنی چارەسەر و بەرنامەکانی کۆمپانیا بە پزیشکان و دامەزراوە تەندروستییەکان. پەیوەندیکردن بە کڕیارانی ئەگەری و ڕوونکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا. دروستکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییە پیشەییەکان لەگەڵ پزیشکان و ناوەندە پزیشکییەکان. بەشداری لە فراوانکردنی بازنەی کڕیاران و بەدیهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن. ✅ مەرجەکانی داواکاری: داواکەر دەبێت بە تەنها پزیشک بێت. توانای بەرزی پەیوەندیکردن، پێشکەشکردن و قایلکردنی کڕیاران هەبێت. توانای بەکارهێنانی سەرەتایی کۆمپیوتەر و مۆبایلی زیرەکی هەبێت. ئۆتۆمبێلی تایبەتی و لاپتۆپێکی نوێی هەبێت. ڕووخۆش و خاوەن ڕەفتاری پیشەیی بێت و پابەند بێت بە جلوبەرگی فەرمی کۆمپانیا. ⚠️ تێبینی گرنگ: کۆمپانیا لە بواری نەرمەکاڵا و چارەسەرەکانی بەڕێوەبردنی کلینیکە پزیشکییەکان، ناوەندە تەندروستییەکان و نەخۆشخانەکان کار دەکات؛ کۆمپانیای دەرمان نییە. 📩 بۆ ناردنی داواکاری: 📧 [email protected] 📱 07818501444
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The company works in software for clinic management systems, medical centers, imaging centers, and hospitals. The applicant must be a doctor.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (engahmad88). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Health 360هەولێردەوامی تەواو
12 ئایار 2026