Hawbin Group · لە دوورەوە · نیوەدەوام
24 تشرینی یەکەم 2026
📢 هەلی کاری نوێ لە Hawbin Group | کارکردن لە ماڵەوە 🏢 کۆمپانیا: Hawbin Group – گروپی هاوبین 💻 شێوازی کار: ئۆنلاین / لە ماڵەوە (Remote / Work from Home) 🕒 جۆری دەوام: نیوەدەوام (Part-Time) 💰 مووچە: لە ٥٠٠,٠٠٠ تا ٧٥٠,٠٠٠ دیناری عێراقی، بەپێی ئەزموون و ئاستی بەرهەمهێنان. گروپی هاوبین بۆ تەواوکردنی تیمەکەی، پێویستی بە چەند کارمەندێکی لێهاتوو هەیە بۆ کارکردن بە شێوازی ئۆنلاین، لە ماڵەوە. 🥇 ١. دیزاینەری ماڵپەڕ (Web Designer) 👥 ژمارەی پێویست: ٢ کەس ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: ▫️ دیزاینکردنی ڕووکاری بەکارهێنەر (UI/UX) بە شێوازێکی مۆدێرن و سەرنجڕاکێش. ▫️ باشترکردنی ڕووکاری بینراو و ئاسانکاری لە بەکارهێنانی ماڵپەڕەکاندا. مەرجەکان: ✅ هەبوونی ئەزموونی پێشوو لە بواری Web Design. ✅ هەبوونی نموونەی کار (Portfolio). 🥈 ٢. تایپکەر و ڕێکخەری مەلزەمە 👥 ژمارەی پێویست: ٣ کەس ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: ▫️ تایپکردنی دەقەکان بە خێرایی و وردی. ▫️ ڕێکخستن و هەڵەچنینی مەلزەمە خوێندکارییەکان بە شێوەیەکی ستاندارد. ▫️ ئامادەکردنی فایلەکان بۆ چاپ یان بڵاوکردنەوە. مەرجەکان: ✅ خێرایی و وردی لە تایپکردن. ✅ پابەندبوون بە ڕێنووسی دروست. ✅ شارەزایی تەواو لە Microsoft Word و ئامرازەکانی ڕێکخستنی فایل. 🥉 ٣. کارمەندی بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا (Social Media Administrator) 👥 ژمارەی پێویست: ١ کەس ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: ▫️ بڵاوکردنەوەی ڕۆژانەی پۆست و بابەتەکان بەپێی خشتەی دیاریکراو. ▫️ وەڵامدانەوەی خێرا بە پەیام و لێدوانەکان. ▫️ چاودێریکردنی بەردەوامی ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیا. مەرجەکان: ✅ شارەزایی لە بەڕێوەبردنی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا. ✅ توانای پەیوەندیکردن و مامەڵەکردنی شیاو لەگەڵ بەکارهێنەران. ✅ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بە باشی بزانێت 📩 شێوازی پێشکەشکردن ئەگەر خۆت بە شایستە دەزانیت بۆ یەکێک لەم پۆستانە، تکایە سیڤی (CV) و نموونەی کارەکانت (ئەگەر هەبێت) بنێرە بۆ ئەم ئیمەیڵە: 📧 [email protected] ⚠️ تێبینی گرنگ: تکایە ناوی ئەو پۆستەی پێشکەشی دەکەیت لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەدا بنووسە. ━━━━━━━━━━━━━━ 📢 All Kurdistan Jobs | AKJ #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Remote part-time work with a salary of 500,000 to 750,000 Iraqi dinars. Other listed roles are typist/editor and social media administrator.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.