سلێمانی
24 تشرینی یەکەم 2026
A company in Sulaymaniyah is looking for an experienced and capable sales representative to join the sales team and develop the work. The post requires very good Arabic and gives extra value to computer and Office skills.
📢 هەلی کار – کارمەندی فرۆشتن | سلێمانی Sales Representative کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی بە کارمەندێکی فرۆشتنی بەئەزموون و بەتوانا هەیە بۆ بەشداری لە تیمی فرۆشتن و گەشەپێدانی کارەکانی. 👤 ڕەگەز: مێ 📍 شوێنی کار: سلێمانی 💰 مووچە: بەپێی ئەزموون و تواناکان 📋 ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • ڕاکێشانی کڕیاری نوێ و پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کڕیارانی ئێستا. • ناساندن و بازاڕکردنی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیا. • ئامادەکردنی پێشنیارە بازرگانییەکان و بەدواداچوونی داواکارییەکان تا تەواوبوونی مامەڵە. • گەیشتن بە ئامانجەکانی فرۆشتن. • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانە و مانگانە. ☑ مەرجەکان: • هەبوونی ئەزموونی پێشووتر لە بواری فرۆشتن. • شارەزایی زۆر باش لە زمانی عەرەبی مەرجە. • توانای گفتوگۆ، ڕازیکردنی کڕیار و دروستکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان. • توانای کارکردن بە تاک و لەگەڵ تیم. • پابەندبوون بە کات و ئامانجەکانی کار. • توانای چارەسەرکردنی کێشە و مامەڵەکردنی باش لەگەڵ کڕیاران. • شارەزایی لە کۆمپیوتەر و بەرنامەکانی ئۆفیس بە خاڵێکی باش دادەنرێت. 📩 بۆ پێشکەشکردن، سیڤییەکەت بنێرە بۆ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان (HR): 07704814848
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.