Asil Oil · سلێمانی · دەوامی تەواو
2 تشرینی دووەم 2026
📢 هەلی کاری نوێ | کۆمپانیای ڕۆنی ئەصیل (أصيل) سلێمانی کۆمپانیای ڕۆنی ئەصیل بۆ تەواوکردنی تیمی کارەکەی، بۆ دوو پۆستی جیاواز کارمەند وەردەگرێت: ━━━━━━━━━━━━━━ 💼 ١. مەندوبی فرۆشتن (Sales Representative) 📋 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: 🔹 سەردانیکردنی مارکێتەکان و وەرگرتنی تەلەبییەکان. 🔹 کۆکردنەوەی پارەی فرۆشتنەکان. 🔹 پابەندبوون بە کات و ڕێسا و ڕێنماییەکانی کۆمپانیا. 🔹 ئاگادارکردنەوەی بەڕێوەبەر و موشریف لە پێداویستی و کێشەکانی کار. 🔹 ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی زۆنەکانی کار. 📋 مەرجەکانی وەرگرتن: 🔹 لانیکەم ساڵێک ئەزموونی کاری پەیوەندیداری هەبێت. 🔹 کەسێکی ڕووخۆش، ڕێکوپێک و خاوەن ڕەوشتێکی باش بێت. 🔹 شارەزایی تەواوی لە مارکێتەکانی ناو سلێمانی و دەوروبەری هەبێت. 🔹 بە تەواوی خۆی بۆ کارەکە تەرخان کردبێت. 🔹 خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت. 🔹 ئۆتۆمبێلی تاکسی قبوڵ ناکرێت. 🔹 توانای پێشکەشکردنی کەفیلی فەرمی بۆ دامەزراندن هەبێت. ━━━━━━━━━━━━━━ 💼 ٢. مروەجی فرۆشتن (Merchandiser) 📌 ئەرکی سەرەکی: سەردانیکردنی مارکێتەکان و ڕێکخستن و چاککردنی بەرهەمەکانی ناو ڕەف و دەرەوەی ڕەف. 📋 ئەرک و بەرپرسیارییەکان: 🔹 سەردانیکردنی ئەو مارکێتانەی کە بۆ هەر ڕۆژێک دیاریکراون. 🔹 پشکنینی بەرواری بەسەرچوونی بەرهەمەکان و گەڕاندنەوەیان لە کاتی پێویستدا. 🔹 ڕێکخستن و جوانکردنی بەرهەمەکان لە ناو ڕەفەکان و دەرەوەیان. 🔹 لە کاتی هەبوونی هەر کێشەیەک، ئاگادارکردنەوەی مەندوب و موشریف. 🔹 کەسێکی ئارام، ڕێکوپێک و خاوەن ڕەوشتێکی باش بێت. 🔹 نابێت لەگەڵ کاری کۆمپانیا، کاری دووەمی هەبێت. 📋 مەرجەکانی وەرگرتن: 🔹 لانیکەم ٦ مانگ ئەزموونی کاری پەیوەندیداری هەبێت. 🔹 پابەند و بەرپرسیار بێت لە بەرامبەر کارەکەی. 🔹 پابەندی کات و یاسا و ڕێساکانی کۆمپانیا بێت. 🔹 خاوەنی ماتۆڕ بێت. 🔹 کەسێکی ڕێکوپێک، شیکپۆش و ئارام بێت. ━━━━━━━━━━━━━━ ⏰ کاتی کارکردن بۆ هەردوو پۆست: 🕗 لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی ئێوارە. 💰 مووچە و ڕێژەی کۆمسیۆن: لە کاتی چاوپێکەوتندا دیاری دەکرێت. (بۆ پۆستی مەندوب) 📩 بۆ ناردنی CV و پێشکەشکردنی داواکاری: 📱 07721557677 📱 07743504243 All Kurdistan Jobs | AKJ 📲 Telegram: https://t.me/allkurdistanjobs #All_Kurdistan_Jobs #هەلی_کاری_سلێمانی #هەلی_کار #کۆمپانیای_ئەصیل
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The Sales Representative visits markets, takes orders, collects sales payments, and manages work zones. The post also recruits a Merchandiser to visit assigned markets, check expiry dates, and arrange products on and outside shelves; the Merchandiser must have at least 6 months of relevant experience and own a motorcycle.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.