Dwange Agency · سلێمانی · دەوامی تەواو
2 تشرینی دووەم 2026
📢 هەلی کاری نوێ لە Dwange Agency کۆمپانیای Dwange Agency بۆ تیمی Weave Productions لە شاری سلێمانی، بۆ دوو پۆستی کاری جیاواز داوای کارمەندی شایستە دەکات. ━━━━━━━━━━━━━━ 🎥 ١. ڤیدیۆگرافەر و دەستکاریکەری ڤیدیۆ (Videographer / Video Editor) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 💼 جۆری کار: تەواو کات (Full-Time) 📋 مەرجەکانی وەرگرتن: 🔹 دانیشتووی شاری سلێمانی بێت. 🔹 شارەزایی لە بەرنامەکانی Adobe Premiere Pro یان DaVinci Resolve هەبێت. 🔹 ئەزموونی کارکردن بە کامێرا و Gimbal هەبێت. 🔹 شارەزایی لە ڕووناکی و ڕێکخستنی ئامێرەکانی فیلمگرتن هەبێت. 🔹 زمانی کوردی (سۆرانی) بە باشی بزانێت. 🔹 زمانی ئینگلیزی بزانێت. 🔹 پۆرتفۆلیۆی کاری ڤیدیۆیی پێشوو هەبێت. 📝 ئەرکە سەرەکییەکان: ▪️ فیلمگرتن و دەستکاریکردنی ڤیدیۆ بۆ سۆشیال میدیا. ▪️ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن و فیلمگرتنی دیمەنی مەیدانی. ▪️ ڕێکخستنی ڕووناکی، دەنگ و ئامێرەکانی فیلمگرتن. ▪️ ئامادەکردنی ڤیدیۆی کوالێتی بەرز بەپێی پێویستی پلاتفۆرمە جیاوازەکان. ▪️ تەواوکردنی کارەکان لە کاتی دیاریکراودا. ━━━━━━━━━━━━━━ ✍️ ٢. دروستکەری ناوەڕۆکی سۆشیال میدیا (Social Media Content Creator) 📍 شوێنی کار: سلێمانی 📋 مەرجەکانی وەرگرتن: 🔹 دانیشتووی شاری سلێمانی بێت. 🔹 ئەزموونی نووسینی سکریپتی ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی Reels هەبێت. 🔹 پۆرتفۆلیۆی کاری سۆشیال میدیا هەبێت. 🔹 زمانی ئینگلیزی بە نووسین زۆر باش بزانێت. 🔹 زمانی کوردی (سۆرانی) زمانی دایک یان بە ئاستێکی زۆر باش بزانێت. 🔹 تێگەیشتنێکی باشی لە چیرۆکگێڕانی ڤیدیۆی کورت هەبێت. 🔹 ئاشنایی لەگەڵ ترێندە نوێکانی سۆشیال میدیا و ئەلگۆریتمەکان هەبێت. 📝 ئەرکە سەرەکییەکان: ▪️ نووسینی سکریپتی ڤیدیۆی کورت بۆ Reels و TikTok و YouTube Shorts. ▪️ نووسینی کپشن و ناوەڕۆکی سەرنجڕاکێش. ▪️ داهێنانی بیرۆکە و ستراتیژیی ناوەڕۆک بۆ کەمپەینەکان. ▪️ توێژینەوە لەسەر ترێندە نوێکان و گونجاندنیان لەگەڵ براندەکان. ▪️ هاوکاری لەگەڵ ڤیدیۆگرافەر بۆ جێبەجێکردنی ناوەڕۆک. ▪️ نووسینی ناوەڕۆک بە کوردی و ئینگلیزی بەپێی پێویست. ━━━━━━━━━━━━━━ 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری: داواکارانی حەزدار تکایە سیڤی (CV) و نموونەی کارەکانیان (Portfolio) بنێرن بۆ: 📧 [email protected] 📍 شوێنی کار: سلێمانی All Kurdistan Jobs | AKJ 📲 Telegram: https://t.me/allkurdistanjobs #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The videographer/video editor will film and edit social media videos, conduct interviews, film field scenes, and prepare videos for different platforms. The post also seeks a Social Media Content Creator to write scripts and captions, develop campaign content ideas, and create content in Kurdish and English.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.