Mr. Taxi · هەولێر
7 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کاری نوێ | هەولێر 🚕 کۆمپانیای مستەر تەکسی (Mr. Taxi) کۆمپانیای مستەر تەکسی لە شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت کە بۆ پڕکردنەوەی ٤ پۆستی کاری، پێویستی بە کارمەندی شارەزا و لێهاتوو هەیە. 👥 هەلی کارەکان بۆ هەردوو ڕەگەز (خانمان و پیاوان) کراوەن. 📍 شوێنی کار: هەولێر 1️⃣ کارمەندی خزمەتگوزاری بەشداربووان (Customer Service) 📋 مەرج و لێهاتووییەکان: - شارەزایی تەواو لە جوگرافیا، گەڕەک و شەقامەکانی شاری دهۆک. - ئاخاوتنی ڕەوان بە زمانی عەرەبی و شێوەزاری بادینی؛ زانیاری لە شێوەزاری سۆرانی خاڵێکی ئەرێنییە. - توانای پەیوەندیکردنی باش، هێمنی لە کاتی کار و چارەسەرکردنی خێرای کێشەکانی بەشداربووان. - شارەزایی لە بەکارهێنانی مۆبایلی زیرەک و سیستەمەکانی کۆمپیوتەر. 2️⃣ کارمەندی سەرچاوە مرۆییەکان (HR Officer) 📋 مەرج و لێهاتووییەکان: - لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری بەڵگەدار لە بواری سەرچاوە مرۆییەکان (HR). - ئاستێکی بەرز لە زمانی ئینگلیزی (ئاخاوتن، خوێندنەوە و نووسین)، لەگەڵ زمانی عەرەبی و کوردی. - شارەزایی تەواو لە پرۆسەی دامەزراندن، هەڵسەنگاندنی کارمەندان، بەڕێوەبردنی کاروباری کارگێڕی و یاساکانی کار. - توانای دیپلۆماسی، ڕێکخستنی کار و سەرکردایەتیکردن. 3️⃣ کارمەندی فرۆشتن (Sales Officer) 📋 مەرج و لێهاتووییەکان: - لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری بەڵگەدار لە بواری فرۆشتن و ڕاکێشانی کڕیار یان بەشداربووان. - ئاخاوتنی ڕەوان بە سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی. - توانای ڕازیکردن، ڕوونکردنەوەی بیرۆکە و بەستنەوەی ڕێککەوتنی بازرگانی. - شارەزایی لە شیکردنەوەی بازاڕ و بەدیهێنانی ئامانجەکانی فرۆشتن. 4️⃣ سەرپەرشتیاری سۆشیال میدیا و شارەزای SEO 📋 مەرج و لێهاتووییەکان: - لانیکەم ٥ ساڵ ئەزموونی کاری بەڵگەدار لە بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیا و گەشەپێدانی وێبسایت. - شارەزایی تەواو و کرداری لە بواری SEO (Search Engine Optimization) بۆ باشترکردنی پلە و دەرکەوتنی وێبسایتی کۆمپانیا لە بزوێنەرەکانی گەڕاندا. - توانای نووسین و بەڕێوەبردنی ناوەڕۆک بە سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی. - توانای دانانی ستراتیژی ناوەڕۆک (Content Strategy)، نووسینی دەقی ڕاکێشەر (Copywriting) و بەڕێوەبردنی کەمپەینی ڕیکلامی (Ads Management). --- ✨ زانیاری گرنگ بۆ داواکاران: - مووچە و ئیمتیازات: لە کاتی چاوپێکەوتندا، بەپێی لێهاتوویی و ئەزموونی داواکار دیاری دەکرێت. - تێبینی گرنگ: لە کاتی ناردنی CV، پێویستە بە ڕوونی ناوی ئەو پۆستە بنووسن کە داوای بۆ دەکەن؛ ئەگەر ناونیشانی پۆستەکە دیاری نەکرێت، CV ـەکە پشتگوێ دەخرێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردن: CV ـەکانتان بنێرن بۆ ژمارەی واتساپ: 📱 07503374599 ⏰ کاتی وەرگرتن و وەڵامدانەوە: لە ٨:٠٠ی بەیانی تا ٥:٠٠ی ئێوارە 📅 شەممە تا پێنجشەممە --- All Kurdistan Jobs | AKJ 📲 Telegram: https://t.me/allkurdistanjobs #All_Kurdistan_Jobs #هەلی_کار #هەولێر #MrTaxi
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The role requires knowledge of Duhok's geography and fluent Arabic and Badini; Sorani is an advantage. Other vacancies are HR Officer, Sales Officer, and Social Media Supervisor and SEO Specialist.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.