هەولێر · دەوامی تەواو
8 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
🔴 FJK | هەلی کاری نوێ – هەولێر 🚗 ناوی پۆست: پسپۆڕی پشکنین و دەستنیشانکردنی کێشەکانی ئۆتۆمبێل (Automotive Diagnostics Specialist – Jaltest & TEXA) 📍 شوێنی کار: هەولێر – لەگەڵ گەشتکردن بۆ شارەکانی تری عێراق ⏰ جۆری کار: دەوامی تەواو (Full-Time) 📋 ئەرکە سەرەکییەکان: • بەکارهێنانی سیستەمەکانی Jaltest و TEXA بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکانی ئۆتۆمبێل، بارهەڵگر و پاس. • پشتیوانی تەکنیکی بۆ وەرکشۆپەکان و کڕیاران. • پێشاندانی ئامێرەکانی پشکنین و ڕوونکردنەوەی تواناکانیان. • پێشکەشکردنی ڕاهێنانی کرداری بۆ تەکنیککاران. • هەماهەنگیکردن لەگەڵ دابینکەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ نوێکردنەوەی سیستەم و چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکان. ☑ مەرجەکانی داواکراو: • بڕوانامەی بەکالۆریۆس یان دبلۆم لە ئەندازیاری ئۆتۆمبێل، میکانیک، میکاترۆنیکس یان بوارێکی پەیوەندیدار؛ ڕاهێنانی پیشەیی بڕوانامەدار لەگەڵ ئەزموونی زۆری کرداریش قبووڵ دەکرێت. • ئەزموونی کرداری لە بەکارهێنانی ئامێرە پێشکەوتووەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل. • شارەزایی لە سیستەمەکانی بارهەڵگر و پاس؛ ئەزموونی ئۆتۆمبێلی بچووک خاڵێکی باشە. • توانای باشی پەیوەندیکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ کڕیاران. • زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت؛ ئینگلیزی خاڵێکی زیادەیە. • مۆڵەتی شۆفێری هەبێت و ئامادەی گەشتکردن بێت لە ناو عێراق. ⭐ دەرفەتێکی باشە بۆ پەرەپێدانی شارەزایی تەکنیکی و بوون بە پسپۆڕ لە سیستەمە پێشکەوتووەکانی Jaltest و TEXA. 📲 چۆنیەتی پێشکەشکردن: تەنها CV ـەکەت لە ڕێگەی واتسئەپ بنێرە بۆ: 07504941732 📌 تکایە ناوی پۆستەکە لە پەیامەکەتدا بنووسە. 🔴 FJK – Find Job in Kurdistan #FJK #Erbil #Jobs #Automotive #Jaltest #TEXA
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Use Jaltest and TEXA systems to diagnose and resolve technical problems in cars, trucks, and buses. The role also includes workshop and customer support, demonstrations, technician training, and coordination with international suppliers.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.