Female Voice Actor
- هەولێر
- نیوەدەوام
Barsam · هەولێر
8 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 ڕاگەیاندنی هەلی کار کۆمپانیای بەرسام – هەولێر 🎭 دەنگە ئەکتەر و بووکەڵە جوڵێنەر Voice Actor & Puppeteer کۆمپانیای بەرسام بەدوای کەسانی بەهرەمەند و خاوەن ئەزموون دەگەڕێت بۆ بەشداری لە بەرهەمهێنانی بەرنامە و ناوەڕۆکی تایبەت بە منداڵان. پۆستەکانی کار: - 🎙️ دەنگە ئەکتەر (Voice Actor) - 🎭 بووکەڵە جوڵێنەر (Puppeteer) - 🎙️ مەرجەکانی دەنگە ئەکتەر: - توانای گۆڕینی دەنگ بۆ کەسایەتییە جیاوازەکان. - دەربڕینی هەست و سۆز بە شێوەیەکی سروشتی. - توانای خوێندنەوەی دیالۆگ و ئەدای دەنگی جیاواز. - توانای کارکردن لە ژێر ڕێنمایی دەرهێنەر. - ئەزموون لە دۆبلاژ، گێڕانەوە یان ئەکتەریدا خاڵێکی باشە. - 🎭 مەرجەکانی بووکەڵەجوڵێنەر: - توانای جوڵاندن و زیندووکردنەوەی کەسایەتییە بووکەڵەکان. - هەماهەنگی نێوان جوڵە، دەنگ و دیالۆگ. - توانای دەربڕینی هەست و کەسایەتی لە ڕێگەی جوڵەوە. - توانای کارکردن بە شێوەی تیمی لە ستۆدیۆ. - ئامادەیی بۆ ڕاهێنان و تۆمارکردنی بەرنامەکان. - ئەزموون لە بووکەڵەجوڵاندن یان ئەکتەریدا خاڵێکی باشە. - 📍 شوێنی کار: هەولێر، هەرێمی کوردستان 📩 ناردنی CV: [email protected] 🌐 ماڵپەڕ: www.barsamco.c 📞 واتساپ: 07502814477 بەشداری بکە و ببە بە بەشێک لە دروستکردنی ناوەڕۆکی داهێنەرانە بۆ منداڵان! #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Barsam is seeking talented, experienced people to help produce programs and content for children. The post also seeks a Puppeteer.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.