National Organization · سلێمانی · دەوامی تەواو
18 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
هەلی کار: ڤیدیۆگرافەر و سۆشیال میدیا (Videographer & Social Media Specialist) ڕێکخراوی نیشتیمان لە شاری سلێمانی پێویستی بە کارمند هەیە بۆ پۆستی (ڤیدیۆگرافەر و بەڕێوەبەری سۆشیال میدیا). کاتی دەوام: ٩:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی ئێوارە ڕۆژانی دەوام: شەممە تا پێنجشەممە 📋 مەرج و ئەزموون: ئەزموون: خاوەن ئەزموونی پێویست بێت لە بواری ڤیدیۆگرافی (گرتن و مۆنتارکردنی ڤیدیۆ) و بەڕێوەبردنی پەیج و پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا. لێهاتوویی: توانای بەرزی هەبێت لە دروستکردنی ناوەرۆکی بینراو (Visual Content) و داهێنان لە دیمەنەکاندا. شارەزایی تەواوی هەبێت لە بەرنامەکانی مۆنتارکردن و دیزاین (وەک Premiere, After Effects, Photoshop یان هاوشێوەکانیان). توانای دانانی پلانی ڕیکلامی و بەڕێوەبردنی سۆشیال میدیای ڕێکخراوەیی هەبێت. زمان: زمانی کوردی بە پاراوی، زانینی زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی چانسی وەرگرتن زیاتر دەکات. 📩 چۆنیەتی پێشکەشکردن: تکایە سیڤی (CV) و نموونەی کارە پێشووەکانت (Portfolio) بنێرە بۆ ئیمەیڵ یان پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی خوارەوە بکە: ئیمەیڵ: [email protected] 📞 تەلەفۆن: 07731332249
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The organization seeks a videographer and social media manager to create visual content, edit videos, manage social media platforms, and plan advertising. Applicants should submit a CV and portfolio; knowledge of English and Arabic is an advantage.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.