22 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
🔴 FJK | هەلی کاری نوێ یاریدەدەری بەشی فرۆشتن Sales Assistant 🏢 کۆمپانیا: Shadow Elite کۆمپانیای Shadow Elite پێویستی بە کارمەندێکی ڕێکوپێک، وردبین و خاوەن بەرپرسیاریەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی بەشی فرۆشتن و بەڕێوەبردنی داواکارییەکانی کڕیاران. ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: پەیوەندیکردن بە کڕیاران بۆ پشتڕاستکردنەوەی داواکارییەکانی ماڵپەڕ و دڵنیابوون لە دروستی زانیارییەکانی گەیاندن. بەدواداچوون بۆ داواکارییە گەڕاوەکان و زانینی هۆکاری گەڕاندنەوەیان. بەڕێوەبردنی سیستەمی کۆمپانیای گەیاندن و چاودێریکردنی بارودۆخی ناردن و گەیاندنی داواکارییەکان. ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی فرۆشتن، ژمارەی داواکارییەکان، گەیەنراوەکان، گەڕاوەکان و کۆی فرۆشتن. مەرج و داواکارییەکان: ئەزموونی پێشووی کارکردن لە فرۆشتن یان بەدواداچوونی داواکارییەکانی فرۆشتنی ئۆنلاین. شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر و Microsoft Excel. توانای کارکردن لەگەڵ سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی داواکاری و کۆمپانیاکانی گەیاندن. توانای پەیوەندیکردنی باش لەگەڵ کڕیاران و چارەسەرکردنی کێشەکان. وردبینی لە تۆمارکردنی زانیاری و ڕێکخستنی کار. پابەندبوون بە کات و توانای کارکردن لە ژینگەی کاری پڕ فشاردا. کەسایەتییەکی ڕێکوپێک، خێرا فێربوو و خاوەن هەستی بەرپرسیاریەتی. مۆڵەت و ئیمتیازات: مووچەی گونجاو بە پێی ئەزموون و توانای کارمەند. ژینگەی کاری پیشەیی و جێگیر. دەرفەتی گەشەکردنی پیشەیی. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: تکایە CV ـی خۆتان بنێرن و لە بابەتی نامەکەدا بنووسن: Sales Assistant 📱 0787 019 4457 🔴 FJK – Find Job in Kurdistan | Since 2014
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Assists the sales department by confirming customer orders, following up on returns and deliveries, and preparing daily sales reports. Previous sales or online order-tracking experience is required.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.