Ovanya · هەولێر
23 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کار لە کۆمپانیای Ovanya! تۆمارکەری داتا - Data Entry Specialist کۆمپانیای ئۆڤانیا، تایبەت بە بواری زیرەکی دەستکرد - AI، بۆ بەهێزکردنی تیمەکەی لە هەولێر هەلی کاری هەیە، بەدوای کارمەندی تۆمارکردنی داتا دەگەڕێت. ئەرک و بەرپرسیارییەکان: • تۆمارکردن و نوێکردنەوەی زانیارییەکان بە وردی و خێرایی. • ڕێکخستن و پۆلێنکردنی داتا بەپێی ڕێنماییەکان. • پشکنین و دڵنیابوون لە دروستی و تەواوی زانیارییەکان. • پاراستنی نهێنی و تایبەتمەندی داتا. • هاوکاری لەگەڵ تیم و بەڕێوەبردنی کارە ڕۆژانەکان. مەرجەکان: • تەمەن 20 ساڵ یان زیاتر بێت. • وردبینی و توانای تۆمارکردنی زانیاری بە دروستی. • پابەندبوون بە کات و بەرپرسیارێتی. • توانای کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و تیمی. • ئەزموونی پێشوو لە تۆمارکردنی داتا خاڵێکی ئەرێنییە. 📍 هەولێر 🕒 شەفتی ڕۆژ و شەو بەردەستە 📩 سیڤی بنێرن بۆ واتساپ: 0750 821 6474 📅 کۆتا ڕۆژی پێشکەشکردن: 26/11/2026
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Record and update information, organize and classify data, and verify its accuracy and completeness. Maintain data confidentiality and collaborate with the team.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (IJobsIQ). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.