Economy Bank for Investment and Finance · زاخۆ · دهۆک
24 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
📢 هەلی کاری نوێ لە بانکی ئابووری | Economy Bank 🏦 بانکی ئابووری بۆ وەبەرهێنان و دارایی (Economy Bank for Investment and Finance)، بە بۆنەی ئامادەکاری بۆ کردنەوەی لقێکی نوێی خۆی لە زاخۆ، داوای دامەزراندنی کادری شایستە و خاوەن ئەزموون دەکات بۆ چەندین پۆستی بانکی و پیشەیی. 📍 شوێنی کار: زاخۆ – پارێزگای دهۆک 💼 پۆستە بەردەستەکان: 1️⃣ بەڕێوەبەری لق (Branch Manager) 2️⃣ جێگری بەڕێوەبەری لق (Assistant Branch Manager) 3️⃣ سەرپەرشتیاری بەشی کاشێر (Head Teller) 4️⃣ سەرپەرشتیاری بەشی خزمەتگوزاری کڕیاران (Head of Customer Service) 5️⃣ کاشێر (Tellers) 6️⃣ کارمەندی خزمەتگوزاری کڕیاران (Customer Service Officers) 7️⃣ کارمەندی پابەندبوون بە ڕێساکان (Compliance Officer) 8️⃣ بەرپرسی پەیوەندی بەشی دژە شوشتنی پارە و دژە دارایی تیرۆریزم (AML/CFT Liaison Officer) 9️⃣ کارمەندی فرۆشتن (Sales Officer) 🔟 پارێزەر (Lawyer) 1️⃣1️⃣ نوێنەری ڕێگەپێدراو (Authorized Representative) 📋 مەرج و داواکارییەکان: - هەبوونی ئەزموونی پەیوەندیدار لە بواری بانکداری، بە پێی پێداویستییەکانی هەر پۆستێک؛ پێشینە بەو کەسانە دەدرێت کە ئەزموونی کاریان لە کەرتی بانکی عێراق هەیە. - زانیاری باش دەربارەی ڕێنمایی و یاسا و ڕێساکانی بانکی ناوەندی عێراق. - هەبوونی توانای پیشەیی، کارگێڕی و پەیوەندیکردنی بەهێز. - توانای کارکردن بە شێوەیەکی باش لەگەڵ تیم. - شارەزایی لە بەکارهێنانی سیستەم و بەرنامە بانکییە پەیوەندیدارەکان. - شارەزایی لە زمانی کوردی و عەرەبی، لەگەڵ زمانی ئینگلیزی. 📌 تێبینی: پێشینە بەو کەسانە دەدرێت کە دانیشتووی زاخۆ و ناوچەکانی دەوروبەری بن و مەرجەکانی پۆستەکەیان تێدا بێت. 📩 شێوازی پێشکەشکردنی داواکاری: ئەو کەسانەی ئارەزووی کارکردنیان هەیە، تکایە CV ـی نوێکراوەی خۆیان بنێرن بۆ: 📧 [email protected] بابەتی ئیمەیڵ (Subject): ناوی پۆست – لقەی زاخۆ (Job Title – Zakho Branch) 📢 ئەگەر کەسێکی گونجاو دەناسی، تکایە ئەم هەلی کارەی بۆ بنێرە. #All_Kurdistan_Jobs #Economy_Bank #Zakho_Jobs #Duhok_Jobs #Banking_Jobs All Kurdistan Jobs | AKJ
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Economy Bank for Investment and Finance is hiring for a new branch in Zakho. Other available roles include Assistant Branch Manager, Head Teller, Head of Customer Service, Teller, Customer Service Officer, Compliance Officer, AML/CFT Liaison Officer, Sales Officer, Lawyer, and Authorized Representative.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.