سلێمانی
26 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
Sales engineer - Sulaymaniyah ئەندازیاری فرۆشتن (Sales Engineer) – شاری سلێمانی کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری بەرهەمهێنان و دابینکردنی کەرەستەی بیناسازی لە شاری سلێمانی، پێویستی بە دامەزراندنی ئەندازیارێکی فرۆشتن هەیە بەپێی ئەم ئەرک و مەرجانەی خوارەوە: ئەرک و بەرپرسیارێتییەکان: • دۆزینەوەی کڕیاری نوێ، بەڵێندەر، کۆمپانیاکانی بیناسازی، پڕۆژەکان و فرۆشگاکانی کەرەستەی بیناسازی لە سنووری شاری سلێمانی و دەوروبەری. • پێشکەشکردنی ڕاوێژی تەکنیکی و ئەندازیاری بە کڕیاران و ئەندازیارانی پڕۆژەکان سەبارەت بە تایبەتمەندی و شێوازی بەکارهێنانی بەرهەمەکان. • سەردانیکردنی مەیدانی بۆ پڕۆژە نوێیەکانی بیناسازی و دروستکردنی پەیوەندی بازرگانیی بەهێز و درێژخایەن. • جێبەجێکردنی پلانی فرۆشتن و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانی فرۆشتن (Sales Targets). • ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی سەبارەت بە دۆخی بازاڕ، داواکاریی کڕیاران و جووڵەی ڕکابەرەکان. مەرج و پێداویستییەکان: • دەرچووی یەکێک لە بەشە ئەندازیارییەکان بێت . • شارەزایی باشی هەبێت لە هەردوو زمانی کوردی و عەرەبی (قسەکردن و نووسین). • خاوەنی ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆی بێت و مۆڵەتی شۆفێری کارای هەبێت. • توانایەکی بەرزی گفتوگۆکردن، قەناعەتپێکردن (Negotiation) و دروستکردنی پەیوەندیی هەبێت. • ئەزموونی کارکردن لە بواری فرۆشتن یان کەرەستەی بیناسازی بە خاڵی بەهێز ئەژمار دەکرێت. شێوازی پێشکەشکردن: ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن (CV)ـیەکانیان بنێرن بۆ ئەم ژمارە مۆبایلە لە ڕێگەی واتسئەپ (WhatsApp): 0770-004-7227
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Identify new customers and construction projects, provide technical and engineering advice, and carry out sales plans and reporting. Applicants must have an engineering degree, speak Kurdish and Arabic, and have a personal vehicle and valid driver's license.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.