Organo Pharma · هەولێر
28 تشرینی دووەم 2026 بڵاوکرایەوە
The role also includes managing social media accounts, planning and publishing content, writing captions, and providing IT support. Candidates should have graphic design experience and video-editing skills.
Graphic designer / social media manager needed in Erbil دەرفەتی کارکردن لە کۆمپانیای ئۆرگانۆ بۆ بازرگانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی دەرفەتی کارکردن وەک دیزاینەری گرافیک و شارەزای سۆشیاڵ میدیا (Graphic Designer & Social Media Manager) شوێنی کارکردن: هەولێر - کوردستان مەرجەکانی وەرگرتن: ١- خاوەن ئەزموونی کرداری بێت لە بواری دیزاینی گرافیک و بەکارهێنانی بەرنامەکانی دیزاین (وەک Photoshop، Illustrator، هتد) . ٢- ئەزموونی هەبێت لە بەڕێوەبردنی هەژمارەکانی سۆشیاڵ میدیا (Instagram، Facebook، LinkedIn، TikTok، هتد)، پلان دانان و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک. ٣- توانای داڕشتنی ناوەڕۆک و نووسینی کاپشنی سەرنجڕاکێش و گونجاوی هەبێت بۆ سۆشیاڵ میدیا. ٤- خاوەن بیری داهێنەر و وردبینی بێت لە پاراستنی ناسنامەی براند (Brand Identity) لە هەموو دیزاین و بڵاوکراوەکاندا. ٥- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە بواری تەکنیکیی ئایتی (IT Technical Skills)، وەک چارەسەرکردنی کێشە ڕۆژانەکانی کۆمپیوتەر، پرینتەر، نێتۆرک و سۆفتوێر. ٦- شارەزایی و کارامەیی هەبێت لە مۆنتاژ و دەستکاری ڤیدیۆ (Video Editing) بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆی سەرنجڕاکێشی سۆشیاڵ میدیا. ٧- توانای چارەسەرکردنی کێشە و پابەندبوون بە کاتەکانی بڵاوکردنەوە و ڕادەستکردنی کارەکان هەبێت. ٨- ئاگاداری نوێترین شێواز و ترێندەکانی دیزاین و سۆشیاڵ میدیا بێت و هەوڵی پەرەپێدانی بەردەوامی خۆی بدات. ٩- توانای ئیشکردنی هەبێت وەک تیم و خۆگونجاندنی باش بێت.تکایە سیڤی تایبەتی خۆتان بە شێوەی PDF بۆ ئەم ئیمەیلەی خوارەوە بنێرن و لە بەشی Subject بنووسن (Graphic Designer & Social Media Manager-Erbil): Email: [email protected]
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.