Kavan Company · بەسرە
24 کانوونی یەکەم 2023
كارگەی كاوان : كۆمپانیای كاوان بۆ بازرگانی گشتی و پاكێجینگ و چاپكردن. كە لە ساڵی 2005 دامەزراوە وە لە ئیستادا پسپۆڕی لە بواری پاكێجینگ هەیە لە عیراق و هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 10 ساڵ لەو بوارە جێدەستی دیارە وە لە چەند بوارێكی جیاواز وەربەرهێنان دەكات لە عیراق و یەكێك لە وەبەرهێنانەكانیشی دامەزراندنی كارگەی كاوان بۆ كارتۆن و چاپەمەنی. تەکنیکاری میکانیکی ( (Mechanical Technician : ئەندازیار/تەکنیکاری میکانیکی بەرپرسیار دەبێت لە پەرەپێدان و هەماهەنگی و جێبەجێکردنی هەموو چالاکییەکانی چاککردنەوە (صيانة). ئەمەش بریتییە لە پاراستنی ئامێرەكانی كارگە، پاراستنی لە كێشەی پێشبینیکراو و چاککردنەوەیان. پێویستە بتوانیت بە خێرایی و بە شێوەیەکی کارا کێشەکان چارەسەر بکات. ئەرک و بەرپرسیارێتی : • ئەنجامدانی پشکنینی بەردەوامی چاککردنەوە و سەلامەتی لەسەر هەموو ئامێرەکان. • ڕاهێنانی کارمەندانی تر لەسەر بەکارهێنان و چاودێریکردنی دروستی ئامێرەکان. • لە نزیکەوە کارکردن لەگەڵ بەشەکانی تر بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی هەموو ئامێرەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک. • وەڵامدانەوەی تێکچوونی لەناكاو لە کاتی خۆیدا بۆ کەمکردنەوەی کاتەکانی وەستان. • دەبێت بتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆ کار بکات و چاودێرییەکی کەمی هەبێت. • دانان و کارپێکردن و چاککردنەوە و چاککردنەوەی ئامێرەکان ، هایدرۆلیکی و پینیوماتیكی. • خوێندنەوە و لێکدانەوەی نەخشەی ئەندازیاری و کتێبی ڕێنماییەکان بۆ دیاریکردنی ڕێکارەکانی کارکردن. بڕوانامە : • بڕوانامەی تەكنیككاری میكانیكی یان هاوتای هەبیت. • بڕوانامەی ئەندازیاری میکانیکی یاخود هاوتای هەبێت. (پەسەندترە) ئەزموون و توانا : • ئەزموونی ساڵ وەک تەکنیکاری میکانیکی لە بواری پیشەسازیدا هەبێت. • زانیاری کارکردن لەسەر سیستەمی میکانیکی، لەوانە هایدرۆلیک و پنیوماتیک و سیستەمی کارەبایی هەبێت. • توانایی و لێزانی لە بەكارهێنانی كەرەستە و ئامێرەكانی وەرشەی چاككردنەوە و لێزانی لەحیمكاری (پەسەندترە) زمان : • زمانی كوردی، عەرەبی (ناوهند) و ئینگلیزی (ناوهند) كاتەكانی كاركردن : هەموو ڕۆژانی هەفتە جگە لە ڕۆژی هەینی و ڕۆژانی پشووی فەرمی كە كۆمپانیا ساڵانە دیاریدەكات. وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی لە ساڵێكدا 21 رۆژە بە مووچەوە لە چوارچێوەی ڕێنماییەكان. كاركردن بە شێوەی 3 شیفتی خولاو دەبێت ڕۆژانە 8 كاتژمێر لە كاتژمێرەكانی: 7ی بەیانی بۆ 3 دوانیوەڕۆ 3 دوانیوەڕۆ بۆ 11ی شەو 11ی شەو بۆ 7ی بەیانی مووچە: لەكاتی چاوپێكەتن دیاریدەكرێت. ژەمەكانی نان خواردن لە كارگە دابیندەكرێت. بیمەی تەندروستی بۆ هەموو كارمەندانی كارگە دابیندەكرێت. كارمەندی كارگە نابێت لە هیچ شوێنێكی گشتی(حكومی) و تایبەت كاربكات. تکایە cv ی خۆت بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە[email protected] : بۆ پێشكەشكردن لە بەشی Subject ئاماژە بە (Mechanical Technician) بدەن كۆتا وادە بۆ پێشكەشكردنی (CV)یەكانتان ٣١-١٢-٢٠٢٣
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Mechanical technician responsible for maintaining machinery, performing repairs, and ensuring safety. Mechanical engineering diploma preferred.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.