Business Highway · هەولێر
12 کانوونی دووەم 2023
Seeking legal translation specialists, fluent in Kurdish/Arabic or Arabic/Kurdish, with legal translation certification and ability to learn quickly.
📣 کۆمپانیاکەمان بەدوای وەرگێڕی یاساییدا دەگەڕێت بۆ ئەم زمانانەی خوارەوە: ١- کوردی - ئینگلیزی و بە پێچەوانەوە ٢- ئینگلیزی - عربی و بە پێچەوانەوە ٣- کوردی - عربی و بە پێچەوانەوە ✅مەرجەکان ١- پێویستە پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی بەکالیۆرۆس بێت لە یەکێک لەو زمانانەی کە وەرگێری بۆ دەکات ٢- شارەزایی هەبێت لە زمانی دووهەمدا و خاوەنی بڕوانامە بێت ٣- شارەزایی هەبێت لە بەکارهێنانی مایکرۆسۆفت وۆرد و ناردنی ئیمەیڵ ٤- ناسنامە و مۆری وەرگێڕانی یاسایی هەبێت ٥- توانای زوو فێربوون و کارکردن لە ماوەیەکی سنوورداردا ٦- بوونی ئەزموونی هاوشێوە چانسی وەرگرتنت زیاتر ئەکات. 🔴 چۆنیەتی پێشکەشکردنی سیڤی ئەو بەڕێزانەی مەرجەکانیان تێدایە، دەتوانن سیڤی خۆیان بنێرن بۆمان لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە ([email protected]) لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا (subject) تکایە ئەو زمانانە بنووسە کە دەتوانیت وەرگێڕانی یاسایی تێدا ئەنجام بدەیت، بۆ نموونە گەر تۆ وەرگێڕی یاسایی کوردی بۆ عربی بیت، تکایە لە بابەتی ئیمەیڵەکەدا بەم جۆرەی خوارەوە بنووسە (وەرگێڕی یاسایی - کوردی/عربی) یاخود بە زمانی ئینگلیزی بەم جۆرە (Legal Translator - Kurdish/Arabic) - پێویستە پێشکەشکار، ناسنامەی وەرگێڕانی یاسایی (ماوەی بەسەر نەچووبێت) لەگەڵ سیڤیی خۆی بنێرێت. وەڵامی پەیوەندی تەلەفۆنی نادرێتەوە ئەوانەی سیڤیەکانیان گونجاوە و مەرجەکانیان تێدایە بەگوێرەی پێویستی پەیوەندیان پێوە دەکرێتەوە. بەختێکی باش بۆ هەمووان!
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.