Armenas · هەولێر
14 تشرینی دووەم 2022
Armenas in Erbil seeks a site supervisor specializing in urban planning, responsible for project supervision, client communication, and site management, with 2 years experience.
کۆمپانیای ئەرمیناس لقی مۆبیلیاتی ئیتاڵی پێویستی بە ئەندازیاری شارستانی هەیە بۆ سەرپەرشتیاری لە بەشی سێرڤسی یەکێک لە پێشانگاکانی. ئەندازیاری سەرپەشتیار بەرپرسیاری چاودێریکردن و گرنگیدان دەبێت بە پێگەکانی کارکردن و ڕێک و پێکی بەڕێوەبردنیان. تایبەتمەندیەکانی: - توانای پەیوەندی گرتنی پڕۆفیشناڵانەی هەبێت لەگەڵ کڕیار و هاو پیشەکانی. - زمانپاراو و ڕێک پۆش بێت . - شارەزایی 2 ساڵی پێشینەی لە بواری سەرپەرشتیاری پێگەی کار( سایت) هەبێت. - ڕاستگۆ بێت لە کاری خۆی و حەزی هەبێت بۆ کارکردن بە شێوازێکی پێشکەوتوو سەردەمیانە. - زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەباشی بزانێت زمانی تر هەلی وەرگرتنی زیاتر دەکات. - شارەزایی لە کۆمپیوتەر AUTOCAD مایکرۆسۆفت ئۆفیس هەبێت بە تایبەتی ئێکسڵ و ئاوتلوک . - کورد بێت و ماڵی لە هەولێر بێت. - بڕوانامەی لە بەشی پەیوەندی دار هەبێت. - توانای کارکردن و کۆنتڕۆل کردنی چەند سایتێکی هەبێت لە یەک کاتدا. - خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی بێت. - تکایە هەرکەسێک بڕوانامەی داواکراو و تایبەتمەندیەکانی تیادا نەبوو سیڤی مەنێرن. بۆ پێشکەشکردن سیڤیەکانتان بۆ ئەم ئیمەیڵەی لە وێنەکەی خوارەوە دانراوە بنێرن:
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.