Shay Baboon Real Estate · سلێمانی · دەوامی تەواو
27 کانوونی دووەم 2024
هەلی کار لە سلێمانی دەرفەتی هەلی کار لە عەقاراتی شای بابان ئایا حەز بە بونیادنانی بەها دەکەی بۆ یارمەتیدانی کڕیاران لە گەڕان بەدوای باشترین موڵك و هەلی وەبەرهێنان؟ ئایا توانای گفتوگۆ و پەیوەندی کردن و فێربوون و گەشەسەندنی بەردەوامت هەیە؟ ئەوا کۆمپانیای شای بابان بەدوای بریکاری فرۆشتنی خانووبەرە دەگەڕێت لە سليمانى ئەوەی ببێ بە بەشێك لە تیمەکەمان. با لە نزیکەوە بتناسین ئەگەر دەتەوێت پیشەکەت لە بواری خانووبەرەدا لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکەیت. وەک بریکاری فرۆشتنی خانوبەرە، ئەرك و بەرپرسیارێتییەکانت بریتی دەبێت لە: • پیشاندانی موڵکەکان و کارکردن لەگەڵ کڕیاران و فرۆشیاران. • زانینی داواکاری كڕیاران و فرۆشیاران، بەیەکگەیاندنی داواکاری و خستنەڕووەکان، خستنەڕووی سوودەکانی جۆری موڵکەکە، خستنەڕووی ئۆفەری تایبەتی کڕین و فرۆشتن، هەڵبژاردنی گونجاوترین ئۆفەر بۆ کڕیارەکان، دڵنیابوونەوە لە دروستی مامەڵەکە لە لایەنی یاسایی، یەکلایی کردنەوەی مامەڵەکان و ئامادەکردنی عقد لە نێوان کڕیار و فرۆشیار. • بەڕێوەبردن و نوێکردنەوەی بەردەوامی داتابەیستی لیستی موڵکەکان • بەردەوام دروست کردنی پەیوەندی نوێ لەگەڵ هاوبەشە بازرگانییەکان و کڕیاران و کۆمپانیاکانی خانووبەرە. بریکاری فرۆشتنی خانووبەرە بۆ ئەوەی لەو ئەرکەدا وەربگیرێ و سەرکەوتوو بێت، ئەوا پێویستە: ⬇️ 💼 ئەزموونی پێشیەنەی لە بواری کڕین و فرۆشتن، بە بازاڕ کردن، یاخود خزمەتگوزاری کڕیاران هەبێت 🗣 زمانەکانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت 🤝 توانای گفتوگۆ و مامەڵە و ناسینی خەڵکی نوێی هەبێت 💻شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر وەك،مایکڕۆسۆفت ئۆفیس و بەکارهێنانی ئینتەرنێت هەبێت بۆ پێشکەش کردن، تکایە سی ڤی بنێرن بۆ: 0773 751 3000 What's app #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Seeking a motivated sales representative for real estate in Sulaymaniyah. Responsibilities include selling properties, negotiating deals, and maintaining client databases. Must be fluent in Kurdish and Arabic, have experience in sales, and be able to work independently.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.