ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
Easy and Steel Company in Erbil · هەولێر · دەوامی تەواو
2 نیسان 2021
ڕاگەیاندنی هەلی کار (یاریدەدەری بەڕێوەبەر) کۆمپانیایەکی بواری ئاسن و ستیل لەهەولێر پێویستی بەکارمەندە، وردەکاری و مەرجەکانی وەرگرتن لەخوارەوە ڕوونکراوەتەوە: ناونیشانی پۆست: یاریدەدەری بەڕێوەبەر بەش: بەڕێوەبردن بەرپرس دەبێت لەبەرامبەر: بەڕێوەبەری کۆمپانیا شوێن: هەولێر مووچە: لە ٨٠٠ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات و لەکاتی چاوپێکەوتن بەپێی ئەزموونی کەسەکە دیاری دەکرێت پێناسەی کار: • یارمەتیدانی بەڕێوەبر لە پلاندان و جێەبەجێکردنی ستراتیجیەتی کۆمپانیا • هەماهەنگی کردن و ڕێکخستنی چالاکییەکانی فرۆشتن • یارمەتیدانی بەڕێوەبەر لە بنیاتنان و درێژەپێدانی پەیوەندی کار لەگەڵ کڕیارەکان • دەستنیشانکردن و دۆزینەوەی دەرفەتی زیادکردنی ئاستی فرۆش • ڕێکخستنی کۆبوونەوە لەنێوان کارمەندانی کۆمپانیا و بەڕێوەبەر • ڕێکخستنی چاوپێکەوتن لەگەڵ کڕیاران وهاوبەشان • یارمەتیدانی بەڕێوەبەر لە وەڵامدانەوەی تەلەفۆن و پەیوەندییەکانی کۆمپانیا • ئەنجامدانی هەر کارێکی تر بەپێی پێویستی و داواکاری بەڕێوەبەر مەرجەکانی وەرگرتن: • بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بواری بازاڕکاری یان کارگێڕی کار یان هەر بوارێکی پەیوەندیدار • ئەزموونی١ بۆ ٢ ساڵ کارکردن لە یاریدەدری بەڕێوەبەر یان بازاڕکاری • زمانی کوردی بەباشی بزانێت، ئەگەر عەرەبی و ئینگلیزی بزانێت باشترە • دانیشتووی شاری هەولێر بێت چۆنیەتیی پێشکەشکردنی سی ڤی )CV(: ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن پێویستە (CV) ـی خۆیان بۆ ئەم ئیمەیڵە بنێرن: [email protected]، هەروەها پێویستە لەکاتی ناردنی ئیمەێڵەکەدا لەو شوێنەی کە بابەتی ئیمەیڵەکەی تێدا دەنووسرێت، وشەی (یاریدەدەری بەڕێوەبەر) بنووسن. تەنها ئەوانە شۆرتلیست دەکرێن کە مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە . تێبینی: دوامۆڵەت بۆ ناردنی CV ٨-٤-٢٠٢١ دەبێت و لەدوای ئەم بەروارە سی ڤی وەرناگیرێ 
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Easy and Steel Company in Erbil is seeking a sales support assistant with a Bachelor's degree in Business Administration or related fields and 1-2 years of experience. Fluency in Kurdish is required, and Arabic and English are preferred.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ13 کاتژمێر لەمەوبەر