هەولێر · دەوامی تەواو
5 ئەیلوول 2022
(کارمەندی کۆگا - کارمەندی مەخزەن) کۆمپانیایەکی بواری کارەبا و کەرەستەی خانوو لەهەولێر پێویستی بەکارمەندە، وردەکاری و مەرجەکانی وەرگرتن لەخوارەوە ڕوونکراوەتەوە: ناونیشانی پۆست : کارمەندی کۆگا – کارمەندی مەخزەن بەش: لۆجستی و کۆگا بەرپرس دەبێت لەبەرامبەر:سەرپەرشتیاری کارگێڕی شوێن: هەولێر مووچە: لە کاتی چاوپێکەوتن دیاری دەکرێت بەپێی ئەزموونی کەسەکە پێناسەی کار: • سەرپەرشتیکردنی وەرگرتن و دابەزاندن و کۆگاکردنی کەلوپەل و ماددەی کار • پارێزگاری کردن لە کەلوپەلی کۆگاکراو لە ونبوون و لەناوچوون و هاتنەخوارەوەی کوالێتی و دزین و ئاگرکەوتنەوە • هێشتنەوەی کەلوپەل لە هەڵومەرجێکی گونجاو کە ساردی و گەرمی و شێ کاری تێنەکات • جەردکردنی کەلوپەلی کۆگاکراو و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی هاتوو و دەرچوو • دڵنیابوونەوە لەوەی کاری بارکردن و داگرتن بەوپەڕی سەلامەتی و چالاکییەوە ئەنجام دەدرێت • پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی جەردکردنی ڕۆژانە بە بەشی ژمێریاری و بەڕێوەبردن • بارکردن و بەڕێکردن و ئاڕاستەکردنی شوفێران بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بۆ شوێنی مەبەست • هەماهەنگیکردنی بەردەوام لەنێوان هەموو یەکەکانی کۆگا • دروستکردنی سیستەمێک بۆ بەدواداچوون و تۆمارکردنی جوڵەکانی ناو کۆگا • دڵنیابوونەوە لەوەی کەوا کەلوپەلی تەواو لە ڕوی جۆر و چەندێتی لەناو کۆگادا بوونی هەیە • ئاگادارکردنەوەی بەشی بەڕێوەبردن و لایەنی پەیوەندیدار لەکاتی نەمان یان کەمبوونی هەر کەلوپەلێک لەپێشوەختدا • دڵنیابوونەوە لەوەی کەوا لەکاتی بارکردن، ئەو کەلوپەلە بارکرێت کە داواکراوە بەبێ هەڵە لەجۆرێتی و چەندێتی • هەر کار و ئەرکێکی تر کە ئاڕاستەبکرێن لەلایەن بەڕێوەبەری ڕاستەوخۆ توانست و ئەزموونی چاوەڕوانکراو: • بڕوانامەی دیبلۆم یان بەکالۆریۆس لە بواری IT یان زانستەکانی کۆمپیوتەر • بەلایەنی کەم ئەزموونی ٢ بۆ ٣ ساڵ کارکردن لەبواری کۆگاکردن و کارگێڕی مەخزەن • کەسێکی داهێنەر و نوێگەربێت لەبەرەوپێشبردنی کاری کۆگا • زمانی کوردی بەباشی بزانێت، ئەگەر عەرەبی بزانێت باشترە • دانیشتووی شاری هەولێر بێت • پێویستە لەڕەگەزی نێر بێت چۆنیەتی پێشکەشکردنی سی ڤی (CV): ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن پێویستە CV بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected] و ئاماژە بەناوی پۆستەکە (کارمەندی کۆگا) بکەن لەکاتی پێشکەشکردن، بەبێ ئاماژەکردن بۆ ناونیشانی پۆستەکە سی ڤی سەیر ناکرێت و تەنها ئەوانە شۆرتلیست دەکرێن کە مەرجەکانی وەرگرتنیان تێدایە تێبینی: دوامۆڵەت بۆ ناردنی CV ١٣-٩-٢٠٢٢ دەبێت و لەدوای ئەم بەروارە سی ڤی وەرناگیرێ #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A logistics company in Erbil is seeking cargo and warehouse agents. Responsibilities include managing cargo, maintaining inventory, and ensuring quality control.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.