ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
Vocational Training Center · هەڵەبجە · گرێبەست
1 کانوونی یەکەم 2021
پڕۆژەی پیشە بە هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە ھەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی ڕاھێنانی پیشەیی لە بواری دروومان. خولەکە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دەخایەنێت و ڕۆژانە لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ١ی دوای نیوەڕۆ دەبێت. ئەو بەشداربووانەی بە سەرکەوتوویی خولەکە تەواو دەکەن بڕوانامەی باوەڕپێکراویان پێدەدرێت. مەرجەکانی بەشداریکردن: - دەبێت کەسی داواکار بێکاربێت و خوێندکارانی بەردەوام لە خوێندن ناتوانن بەشداری بکەن - تەمەنی داواکار لە نێوان ١٨ بۆ ٣٥ ساڵ بێت - خوێندن و نوسینەوەی زمانی کوردی سۆرانی بە باشی بزانێت. - بە ھیچ شێوەیە سەرقاڵی کاری تر نەبێت و بتوانێت بە بەردەوامی بەشداری خول بکات. - لە تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتنی وەرگرتن دەربچێت - پێشکەشکار نابێت سوودمەند بووبێت لە خولەکانی پێشووی پڕۆژەی پیشە و سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە. خولەکە لە سەنتەری ڕاھێنانی پیشەیی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی لە شاری هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت و لە کۆتایی مانگی ١٢دەست پێدەکات. دوا بەرواری پێشکەشکردن ٢٠٢١/١٢/١٢ بۆ پێشکەشکردن، تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکە بکە و فۆڕمی پێشکەشکردن بە زانیاری دروست پڕبکەرەوە یان ڕاستەوخۆ سەردانی سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە بکەن : https://docs.google.com/forms/d/1fgQJRxszWxHh5OnuV-M7ubY6pzfYdJW8zGehMcwWoDw/edit تێبینی: - ھەر بەشداربوویەک فۆرمی پڕنەکردبێتەوە ناتوانێت بەشداری لە چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی وەرگرتن بکات. - ھەر پێشکەشکارێک لە کات و ڕۆژی دیاریکراوی چاوپێکەوتن و تاقیکردنەوەی وەرگرتن ئامادەنەبێت ناتوانێت بەشداری خول بکات. - هەر بەشداربوویەک لە سێ ڕۆژی ڕاھێنان بەشدارنەبێت ناتوانێت لە خولەکە بەردەوام بێت. - خولەکە بە خۆڕاییە ناونیشانی خول و چاوپێکەوتن: هەڵەبجەی شەهید، سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی هەڵەبجە، گەڕەکی شەهیدان، تەنیشت بەڕێوەبەرایەتی گشتی دابەشکردنی کارەبای هەڵەبجە، #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Vocational training center in Halabja is seeking trainers for a 30-day contract. Must be able to communicate in Sorani Kurdish, aged 18-35 years, and have no criminal record. Apply via online form by December 12.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.