Lutka · سلێمانی · دەوامی تەواو
9 تشرینی یەکەم 2024
هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا پەیمانگەی تەکنیکی و پیشەیی لوتکە لە سلێمانی، هەلی کار بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی (ماستەر و دکتۆرا) بۆ ئەم پسپۆڕییانەی خوارەوە ڕادەگەیەنێت: ١- پەرستاری. ٢- پەرستاری جوانکاری. ٣- پەرستاری ددان. ٤- ددان سازی. ٥- گەشت و گوزار. ٦- تەکنەلۆجیای زانیاری و هاوشێوەکانی. ٧- ژمێریاری. ٨- ڕاگەیاندن و دیجیتاڵ میدیا. ٩- E-Banking ١٠- English and communication studies مەرجەکانی پێشکەشکردن: ١- پێشکەشکار هەڵگری بڕوانامەی (ماستەر و دکتۆرا) بێت. ٢- پێشکەشکار هەڵگری ناسناوی زانستی مامۆستای یاریدەدەر یان سەرووتری هەبێت. ٣- ئەگەر ناسناوی زانستی نەبوو، پێویستە سەرجەم پێداویستییەکانی ناسناوی زانستی هەبێت، کە بریتین لە: * بڕوانامەی خولی شیاندن (پێداگۆجی). ئەگەر بڕوانامەکەی لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنابێت، پێویستە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی یەکسانکردنی بۆ کرابێت. *نمرەی (٥)ی ئایەڵسی هەبێت یان هاوشێوەکانی هەبێت یان بڕوانامەی زمانی ئینگلیزی سەنتەرە فەرمییەکانی زانکۆکانی کوردستانی بەدەستهێنابێت. خوازیاران دەتوانن • سیڤییەکانیان بنێرن بۆ ئیمەیڵی بەڕێوەبەرێتی سەرچاوە مرۆییەکان: • تکایە لە شوێنی بابەت بنوسە بۆ چ بەشێک سیڤی پێشکەش دەکەیت [email protected] ناونیشانی پەیمانگە: کانی با نزیک نەخۆشخانەی شۆڕش #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Lutka Company seeks master's and PhD graduates in various fields for technical training and lecturing roles. Candidates must have teaching experience or relevant qualifications. Send CVs to the provided email.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.