Administrative and Accounting Manager
- بەسرە
- مووچە: 1.5 ملیۆن – 2 ملیۆن د.ع
سلێمانی · دەوامی تەواو
9 نیسان 2023
دەرچوویەکی ژمێریاری ئاگاداربکە،ئەم کۆمپانیایە پێویستی بە چوار ژمێریار هەیە: کۆمپانیایەک لە سلێمانی پێویستی ( سەرپەرشتیاری ژمێریار و وردبین) هەیە کاتی کارکردن: فول تایم ڕەگەز : نێر ژمارەی کاندیدی پێویست: چوار کورتەی کار: کاندیدی دیاریکراو هەڵدەسێت بە جێبەجێکردن و سەرپەرشتیکردنی مامەڵە ژمێریارییەکان و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی ژمێریاری و دانانی بەرنامە و سیستمی وردبینی و سەرپەرشتیکردنی. لێپرسراوی و ئەرکەکان: ١- سەرپەرشتیکردن و وردبینی کردنی داهات و خەرجی و پێشکەشکردنی ڕاپۆرت. ٢- وردبینیکردنی خەرجیەکانی کۆمپانیا بەپێی سندات صرف (وصل الدفع). ۳- وردبینیكردنی پارەی وەرگیراو و پارەی خەرجکراو تدقیقی سنداتی قیدی. ٤- سەیرکردنی کڕین و بەراوردکردنی بە فرۆشی ڕۆژانە. ٥- دامەزراندنی باشترین پڕۆسەی ژمێریاری و وردبینی. ٦- دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆی. ٧- تەدقیقکردنی هەموو وەصلەکانی کڕین و فرۆشتن و هاتوو و ڕۆشتوو. ٨- ئەرشیفکردنی سەرجەم ئەو وەصل و قەیدانەی کە وردبینی بۆ کردووە. مەرجەکانی وەرگرتن: ١- خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت لە ژمێریاریدا. ٢- بوونی بڕوانامەی زیاتر لەبواری ژمێریاری و وردبینی چانسی وەرگرتن زیاددەکات. ٣- ئەزموونی کاری هەبێت لەبواری ژمێریاری و وردبینی لانی کەم پێنج ساڵ. ٤- شارەزابێت لە بەرەوپێشچوونەکانی بواری ژمێریاری و وردبینی. ٥- کەسێکی نوێگەر و داهێنەر بێت لە بوارەکەیدا. ٦- کەسێکی نهێنی پارێز و لەسەرخۆ بێت. ٧- خاوەن ئیتیکی بەرزی کارکردن بێت. ٨- ئەزموون و توانای بەڕێوەبردنی تیمی هەبێت. شێوازی پێشکەشکردن: ئەوانەی مەرجەکانیان تیایە سیڤی بنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵەی خوارەوە و لەبابەتی ئیمەیڵەکەدا بنوسن (سەرپەرشتیاری ژمێریاری و وردبینی) [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A company in Sulaymaniyah is seeking an Accounting and Administrative Manager with at least 5 years of experience. The role involves managing accounting operations, preparing financial reports, and supervising administrative tasks. Applicants should send their CV to [email protected].
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.