Management Gateway · هەولێر · دەوامی تەواو
16 تشرینی دووەم 2022
ئێمە وەکو Management Gateway ، یەکێکین لەو پسپۆڕانە کە بۆ دام و دەزگاکانی حکومەت و دیپلۆماتکاران لە بواری خزمەتگوزاری سەرچاوەکانی دەرەوە و تەکنەلۆژیا کار دەکەین. ئێمە (ناوەندی داواکردنی ڤیزای تورکیا لە عێڕاق) بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێین کە کارامە و گونجاون و تامەزرۆی کارکردنن لە ( کارمەندی وەرگرتنی داواکاری ڤیزاVisa Officer - ). دەربارەی کارەکە: • داڕشتنی بەڵگەنامەی فەرمی کارامە، پڕکردنەوەی فۆڕمی جیاواز بە وردی، هەڵگرتنی زانیارییەکان و نوێکردنەوەیان جار جارە بەپێی پێویستییەکانی ئۆپەراسیۆنەکە. • پەیڕەوکردنی نوێترین نوێکارییەکانی ڕێکار و ڕێنماییەکانی ڤیزا. • بەکارهێنانی ئاستی پێشکەوتووی تۆمارکردنی داتا و توانای کۆمپیوتەر کە پێویستە بۆ ئەنجامدانی کاری ڕۆژانە. هاوکاریکردنی بەشە جیاوازەکان وە هەروەها کۆکردنەوەی ڕەخنە و پێشنیارەکان لە داواکاران بۆ بەرزکردنەوەی ئەزموونی گشتی کڕیاران. • پشتڕاستکردنەوەی زانیارییە پێویستەکان کە لەگەڵ داواکاری ڤیزادا پێشکەش دەکرێن. • ئەنجامدانی هەر ئەرکێکی تری پەیوەندیدارکە داواکرابێت لەلایەن دەستەی کارگێڕی. مەرجەکان: • بڕوانامەی زانکۆیی.دەرچووە تازەکانی زانکۆ هیچ کێشەیەکیان نابێت لە بەژداری کردن لەم هەڵی کارە • زمانی کوردی وعەرەبی و ئینگلیزی پاراو بێت، زانینی زمانی تورکی وەکوو تایبەتمەندیەکی زیاتر هەژمار دەکرێت. • شارەزایی پەیوەندی (نوسراو و زارەکی). • هەڵسوکەوتی نایابی خزمەتگوزاری کڕیار ، گرنگیدانێکی بەهێز بە وردەکارییەکان ،پابەندبوون بە کات ، بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان. • پاڵێوراو دەبێت ئەزموونی بەکارهێنانی بەرنامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسی هەبێت و توانای پەیوەندیکردنی بەهێزی هەبێت. پێش ئەوەی بەنیازی ئەوە بن ئەم پۆستە لەبەرچاو بگرن، تکایە ئاگاداربن کە تاقیکردنەوەتان پێ دەکرێت لەسەر ئەو خاڵانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد. ئەگەر ئارەزووی کارکردنت هەیە لەگەڵ ئێمە، تکایە سیڤی خۆت بنێرە بۆ ناونیشانی ئیمەیڵەکەمان: [email protected] #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Management Gateway is seeking a Visa Application Officer to handle visa applications for Turkey. Responsibilities include processing applications, providing expert guidance, and maintaining detailed records.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ12 کاتژمێر لەمەوبەر