Fers Home · سلێمانی · دەوامی تەواو
8 نیسان 2023
کارگەی فێرس لە سلێمانی-عەربەت کە کارگەیەکی مۆدێرنی بەرهەمهێنانی بەرهەمە پاککەرەوەکانە لەسەر ستانداردی فەرەنسی وە خاوەنی هەردوو بروانامەی ISO 9001, eurofins شەش هەلی کار رادەگەیەنێت بۆ ئەم پۆستانەی خوارەوە: ١- کارمەندی ئیشپێکەر -ئۆپەرێتەر: ژمارەی کارمەند ( ٢ ) کارمەند کە پێویستە شارەزایی و ئاستێکی بەرزی هەبێت لە ڕووی ( تەکنیکی، میکانیکی، کارەبایی ) بۆ ئیش پێکردن و سەرپەرشتی کردن و چاککردنی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی کارگەو تواناو لێهاتوویی و ئاستێکی بەرزی تەکنیکی پیشانبدات لەرووی چارەسەرکردنی کێشە میکانیکی تەکنیکی و کارەباییەکانی ئامێرەکانی کارگە. وە پێشتر لە کارگەی بەرهەمهێنان و پاکێجینگ یان کارگەی هاوشێوە کاری کردبێت بەلای کەمەوە لە دوو ساڵ زیاتر. ٢-کارمەندی داتا ئینتری-کارگێریی ژمارەی کارمەند ( ١ ) کارمەند پێویستە شارەزایی تەواوی لە کۆمپیوتەرو پاکێجەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیس بە تایبەتی ( ئاوتلووک ) هەبێت و ئاستێکی بەرز پیشان بدات لە هەر کاروبارێکی پەیوەست بە کارگێری کارگە کە پێی دەسپێردرێت. لێهاتوویی: ٢ ساڵ کەمتر نەبێت. ٣- کارمەندی سەر هێڵی بەرهەمهێنان ژمارەی کارمەند ( ٢ ) کارمەند پێویستە بەلای کەمەوە شارەزاییەکی سەرەتاییان هەبێت لە شێوازی کارکردنی ئامێرەکانی هێڵی بەرهەمهێنان وەک پڕکردنەوەو داخستن و لەیبڵینگ و پاکێجینگ ئەگەر پێشینەی کاری هاوشێوەیان هەبێت باشترە. مەرجە گشتیەکان : ١- دانیشتووی ( عەربەت یان سلێمانی ) بێت. ٢- رەگەز: بۆهەردوو رەگەز گونجاوە. ٣- تەمەن : ٢٠ ساڵ بۆ ٤٠ ساڵ. ٤- کاتی کارکردن: ٨ کاژێر لە رۆژێکدا ئەگەر مەرجەکانت تێدایە ئەوا سی ڤی خۆت بنێرە بۆ ئەم ناونیشانە لەگەڵ ئاماژەدان بە ناونیشانی کارەکە لە سەبجێکتی ئیمەیڵ: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کارگەکەمان سەردانی ئەم لینکە بکە: www.fershome.com #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Fers Home Company in Sulaymaniyah is seeking multiple roles: Production Operators (2 positions), a Data Entry Clerk (1 position), and a Production Head (2 positions). Requirements include experience in production, technical skills, and proficiency in Arabic or Kurdish.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.