سلێمانی · دەوامی تەواو
15 حوزەیران 2022
ناونیشانى کار: کارمەندى پرسگە/ یاریدەدەری کارگێری بەش: بەشى کارگێرى بەرپرسى راستەوخۆ: کارگێرى ئۆفیس ماوەى کارکردن: ٦ رۆژ لە هەفتەیەکدا شوێنى کارکردن: سلێمانی زمان پێویستە زمانی کوردی و عەرەبی بە باشی بزانێت ئامانجى كار: کارمەندى پرسگە بەرپرسە لە پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى (سکرتێرى، نوسینگە، کارگێرى) وە یارمەتى کارگێری ئۆفیس وپێشوازى کردنى گەرمى سەردانکاران وبەخێرهاتنیان وڕوبەڕوبونەوەیان وئاراستەکردنیان بەشێوەیەکی گونجاو وئاگادارکردنەوەی کارمەندانى کۆمپانیا لە گەیشتنی ئەو سەردانکارانە،هەروەها پاراستنی ئاسایش وسیستمی پەیوەندیکردن. بەرپرسیارێتى وئەرکە سەرەکیەکان: 1-وەڵامدانەوەی سەرجەم پەیوەندیە تەلەفونیە هاتوەکان ومامەڵەکردن لەگەڵ پرسیاری پەیوەندیکاران هەرکات پێویست بوو. 2-هاوکاریکردنی کارگێڕی ئۆفیس وکارمەندانى تر بەپێی پێویست. 3-وەرگرتن وناردن وگەیاندنى بەرید. 4- ئاراستەکردنی سەردانکاران بۆ شوێنی کارمەندان وبەڕێکردنی ئەو سەردانکارانە بە ئاراستەکردن وڕێپیشاندان وشوێن پیشاندانیان. 5-پارێزگاریکردنی ئاسایش بەجێبەجێکردنى رێوشوێنەکان وچاودێریکردنی تۆماری ڕۆژانە وپێشکەشکردنى کارتى میوان بە سەردانکاران. 7-پشتگیریکردنی دەستەی پشتگیری کارگێرى (تیمى کارگێرى) و هاوکاری وپشتگیریەکانی تر لە کاتی پێویستی دا. 8-چاودێرى کردن وراگرتنى دۆکۆمێنتە کارگێریە پێویستەکانى وەک (تۆماری ڕۆژانە، فۆرمە پێویستەکان، تیانوسی تۆمارى هاتوو/رۆیشتوو وهتد......). 9-جێبەجێکردنى هەرکار و فەرمانێکی تری پەیوەندیدار کە لەلایەن لێپرسراوى راستەوخۆوە داوا ئەکرێت. تواناى زانستى وهونةرى پێویست شارازایى ولێهاتویی: -شارەزایى لە یەک سال کەمتر نەبێت لە هەمان بواردا. -تواناى گفتوگۆکردنى بەهەردوو زمانى کوردى وعەرەبى هەبێت. -شارەزایى لە کۆمپیوتەردا هەبێت بەتایبەتى بەرنامەکانی ئێکسل و ورد پێشکەش کردنی سی ڤی : تکایە سی ڤیەکانتان بنێرن بۆ ئەم ئیمەیلە: [email protected] بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفۆنە (07719423781) لە کاتژمێر 08:30 بەیانی بۆ کاتژمێر 30:03 دوای نیوەڕۆ. تێبینی : تکایە لە کاتی ناردنی ئیمێلدا ناونیشانی کارەکە بنوسن بە پێچەوانەوە سی ڤیەکان نابینرێن.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A company in Sulaymaniyah is hiring an office assistant with less than one year of experience. Candidates must be fluent in Kurdish and Arabic and have organizational skills.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.