ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
5 شوبات 2023
زانکۆی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ WFP ٤٠ هەلی کار بۆ گەنجانی قەزای کۆیە ڕادەگەێنێت بەرنامەی خۆراکی جیهانی نەتەوەیەکگرتوەکان WFP World Food Programme و بەڕێوەبەرایەتی بەکارخستنی زانکۆی_کۆیە خۆشحاڵن بە ڕاگەیاندنی پڕۆژەی هاوبەشی: "پەرەپێدانی کارسازی کشتوکاڵی لە قەزای کۆیە" کە سەرجەم گوژمەی تێچوون بە بڕی ( ١١٤ ملیۆن و ٩٥٤ هەزار دینار)، وەک بەخشین لەلایەن WF دابینکراوە. پرۆژەکە لە چەندین قۆناغی بەسوود بۆ گەنجانی تەمەن ١٨-٣٥ ساڵی دانیشتوی قەزای کۆیە پێکدێت. لەدوای خولی چڕ لەسەر کارسازی و تەکنیکە نوێیەکانی کشتوکاڵ، ١٠ کارگەی بچوکی پرۆسێسکردنی خۆراک و ١٠ پرۆژەی کشتوکالی هەریەک بە گوژمەی ٣،٦٧٥،٠٠٠ دینار پاڵپشتی دەکرێن. کۆی بەشداربوانی سوودمەن لە پرۆژەکە ٤٠ ڕاهێنراو دەبێت کەبەیەکسانی لەنێوانی هەردوو رەگەزی نێر و مێ دابەش دەبێت. ئەو بەڕێزانەی کەوا خوازیارن بەشداربن لەو پرۆژەیە، تکایە لینکی خۆتۆمارکردنی خوارەوە بە زووترین کات پربکەنەوە. دوا وادە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکان رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٧/ ٢/ ٢٠٢٣ کاتژمێر ٢٤:٠٠ە. خوازیاران دەتوانن سەردانی ئەم بەستەرەی خوارەوە بکەن https://koyauniversity.org/ku/node/445 و یەکسەر دەست بە پرکردنەوەی فۆڕمەکان بکەن. زانیاری زیاتر لەسەر پرۆژەکە دەتوانرێت لەپێشەکی فۆرمەکان بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بخوێننەوە. تکایە ئاگاداری تێل بن چونکە پەیوەندی بە پێشەکەشکارانەوە دەکرێت وئاگاداردەکرێنەوە لە کاتی چاوپێکەوتن کە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە لە ڕێکەوتی ٨ و ٩ ی مانگ لە کتێبخانەی زانکۆ ئەنجامدەدرێت. تێبینی: ئەم هەلی کارە خوێندکاران ناگرێتەوە لینکی خۆتۆمارکردن: https://koyauniversity.org/ku/node/445
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
WFP is offering a training program for 40 young people aged 18-35 in culinary skills and food processing techniques. The program includes training sessions and practical experience, with a focus on improving employability in the food sector.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.