ئەم ڕیکلامە ئیتر چالاک نییە.
دوا وادەی پێشکەشکردن تێپەڕیوە. وەک تۆمارێکی کارەکە و موچە ڕاگەیەندراوەکەی لێرە هێڵراوەتەوە. هەلە کارە ئێستاییەکان لە خوارەوەن.
Barzani Health Department · Kurdistan Region · دەوامی تەواو
9 کانوونی دووەم 2022
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوێکی ئەڵمانی هەڵدەستێت بە ناردنە دەرەوەی ئەو منداڵانەی کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی تایبەتمەند هەیە لە دەرەوەی وڵات و لە ناوخۆی وڵات چارەسەر ناکرێن، بۆیە بەپێی ئەو رێنماییانەی لەخوارەوە هاتووە دەتوانن سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بكەن. مەرج و رێنماییەکان: پێویستە منداڵەکە تەمەنی خوار ١٢ ساڵ بێت. پێویستی بە چارەسەر بێت لە دەرەوەی وڵات یاخود تێچووی نەشتەرگەرییەکەی لە ناوخۆی کوردستان زۆر بێت و باری دارایی خراپ بێت، حاڵەتەکانی کە وەردەگیرێن وەکو (حاڵەتەکانی سووتان – ئێسکە نەرمە و خواربوونی ئێسکەکان و نەخۆشییەکانی پەیوەست بە ئێسک – نەخۆشییەکانی پەیوەست بە میزەڕۆ – گرژبوونی پێست و دەرهاویشتەکانی پاش سووتان… هتد). بەپێی رێنمایی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەو پڕۆگرامەی کە هەیە هیچ کەس لە خانەوادەی منداڵەکە ناتوانێت لەگەڵ منداڵەکە بڕوات، بەڵکو لە شوێنێکی تایبەتمەند لە لایەن تیمی تایبەتمەندەوە چاودێری دەکرێن تاکو وەرگرتنی چارەسەر و گەڕانەوەیان. لەرۆژی پێنج شەممە رێككەوتی (٦/١/٢٠٢٢ )ەوە تاکو رێككەوتی ( ١٣/١/٢٠٢٢ ) دەتوانن فایلی نەخۆشەکانتان بۆ ئەم ئیمێڵە بنێرن: ([email protected]) یاخود لەو ماوە دیاریکراوە سەردانی دەزگا بکەن لە کاتژێر ( ٩ ی بەیانی تاکو ١٢ ی نیوەڕۆ ) جگە لە “رۆژانی هەینی و شەممە” تیمەکانی دەزگا فایلی نەخۆشەکانتان لێوەردەگرن بۆ پڕۆسەی فلتەر کردنیان. تێبینی : ھەر كەیسێك پێویستە ( زانیاری كەسی – ڕاپۆرتی پزیشكی تایبەتمەندی تێدا بێت كە حاڵەتی نەخۆشیەكەی دەستنیشان كرابێت و دیاری كرابێت بۆ چارەسەر پێویستی بە دەرەوەی وڵات ھەیە – لەگەڵ وێنەی حاڵەتی نەخۆشەكە ) . لە ئەگەری بوونی كەموكوڕی لە فایلی نەخۆشەكە حاڵەتەكە تۆمار ناكرێت . #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
The Barzani Health Department is recruiting emergency response team members to provide medical assistance during emergencies. Candidates must have at least 12 months of relevant experience and be able to respond quickly to emergencies.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Barzani Health Departmentدهۆکدەوامی تەواو
1 تشرینی دووەم 2025بەسەرچووەسەرووی بازاڕ