Save the Children · سلێمانی · دەوامی تەواو
16 شوبات 2026
Kurdistan Save the Children کارمەندی پێشوازی – سەنتەری چالاکی گەنجانی شۆرش سلێمانی دەربارەی منداڵپارێز ڕێکخراوێکی سەربەخۆی ناحکومی تایبەت بە منداڵانە. لە ساڵی ١٩٩١ دا لەلایەن بەڕێز هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و ژمارەیەک ستافی خۆبەخشەوە دامەزراوە، ڕێکخراوێکی سیاسی و حکومی و ئاینی نییە، لە پێناوی قازانجدا کارناکات، بەبێ ڕەچاوکردنی نەژاد، ڕەگەز و پابەندییە ئاینی و سیاسییەکان یارمەتی پێشکەش دەکات،کار دەکات بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵ و گەنج لە ڕێگەی پەرەپێدانی تواناکانیان بە بێ جیاوازی، وە داکۆکیکردن و دابینکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزاریەکان لە بوارەکانی پاراستنی مافەکانی منداڵ و تەندروستی و پەروەردە دەربارەی بەرنامەی گەنجان بەرنامەی گەشەپێدانی توانای گەنجان یەکێکە لە بەرنامەکانی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان کە لە ساڵی (١٩٩٨) ەوە دامەزراوە. تایبەتە بە خزمەت کردنی گەنجان لە گشت بوارەکان و بەرەوپێشبردنی توانا و خولیاکانیان لە ڕێگەی سەنتەرەکانی چالاکی گەنجان و تیمە گەڕۆکەکانی لە شار و شارۆچکە و قەزا و ناحیەکانی هەرێمی کوردستان دەربارەی سەنتەری چالاکی گەنجانی کەلار سهنتهری چالاكی گهنجان- کەلار، یهكێكه لهپرۆژەکانی ڕێكخراوی منداڵپارێزی كوردستان، له ساڵی ٢٠٠٢ دامهزراوه. ئهم سهنتهره ناوهندێكه بۆ كۆكردنهوهی گهنجان ،بۆ برهودان به بههرهی هونهری ،زانستی ،ڕۆشنبیری ، وهرزشیهكانی گهنجان بهههردوو ڕهگهزهوه بێ جیاوازی. گهنجان ئهم سهنتهره به ماڵی دووهمیان دهزانن ، ڕۆژانه بهسهدان گهنج به ههردوو ڕهگهز سەردانی ئەم سەنتەرە دهكهن ئەرک و بەرپرسیارێتییە سەرەکیەکان: بەشێوەیەکی گشتی کارمەندی پرسگە بەرپرس دەبێت لە پێشوازیکردنی گەنجان و فێرخوازان بە گەرمی و هاوسۆزی، دڵنیابوون لە دابینکردنی ژینگەیەک کە ڕەنگدانەوەی بەها و ئەرکی ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان بێت تۆمارکردنی ناو و بەروار و کاتی هاتن و دەرچوونی فێرخوازان و سەردانیکەرانی سەنتەر – یارمەتیدان لە ئەرکە کارگێڕییە سەرەتاییەکان، وەک فایلکردن، فۆتۆکۆپیکردن، سکانکردن و داخڵکردنی داتا – بەشداریکردن هەماهەنگی لە ڕاهێنان و چالاکیەکان – بڕوانامە و داواکاریەکان بڕوانامەی ئامادەیی، دبلۆم لە کارگێڕی کار، دبلۆم لە پەیوەندیەکان یاخود بوارە پەیوەندیدارەکان – ئەزموونی پیشەیی ٢ساڵ وەک پێشوازیکار یان ڕۆڵی هاوشێوە – توانایەکی باش لە پەیوەندیکردن و ڕێکخستن و گرنگیدان بە وردەکارییەکان – شارەزایی هەبێت لە مایکرۆسۆفت ئۆفیس (وۆرد، ئێکسڵ، ئاوتلۆک) – کاتی کارکردن: بە پێی وەرز دەگۆرێت ١/١٠ – ٣١/٥ کات ٢:٠٠ بۆ ٥:٣٠ ١/٦ – ٣٠/ ٩ کات ٣:٠٠ – ٦:٣٠ ماوەی گرێبەست: ١١ مانگ ، ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەست هەیە بۆ پێشکەشکردن تکایە دڵنیا ببەرەوە لە پڕکردنەوەی گووگل فۆرمی هاوپێچ و هاوپێچ کردنی سی ڤی یەکەت https://forms.gle/pFSaM2gka5Nzk6XE7 #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Assist in welcoming and engaging youth and learners at the youth center by organizing activities, managing data, and supporting youth development programs.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Kurdistan Save the Childrenکەرکوکدەوامی تەواو
28 تەمموز 2026بەسەرچووە
Kurdistan Save the Childrenسلێمانی
30 ئایار 2026بەسەرچووە
Prime Fast Deliveryسلێمانیدەوامی تەواو
نوێ15 کاتژمێر لەمەوبەرسەرووی بازاڕ
Ari Classسلێمانی
نوێ19 کاتژمێر لەمەوبەر