هەولێر · دەوامی تەواو
21 نیسان 2022
هەلی کار بۆ دەرچووانی کارگێری کار ، ژمێریاری ، بوارێکی پەیوندیدار لە شاری هەولێر کۆمپانیایەکەمان لە شاری هەولێر پێویستی بە (بەرپرسی کۆگا - ئەمین مەخزەن) هەیە پێناسەی کار: • سەرپەرشتیکردنی وەرگرتن و دابەزاندن و کۆگاکردنی کەلوپەل و ماددەی کار • پارێزگاری کردن لە کەلوپەلی کۆگاکراو لە ونبوون و لەناوچوون و هاتنەخوارەوەی کوالێتی و دزین و ئاگرکەوتنەوە • هێشتنەوەی کەلوپەل لە هەڵومەرجێکی گونجاو کە ساردی و گەرمی و شێ کاری تێنەکات • جەردکردنی کەلوپەلی کۆگاکراو و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی ڕۆژانەی هاتوو و دەرچوو • دڵنیابوونەوە لەوەی کاری بارکردن و داگرتن بەوپەڕی سەلامەتی و چالاکییەوە ئەنجام دەدرێت • پێشکەشکردنی ڕاپۆرتی جەردکردنی ڕۆژانە بە بەشی ژمێریاری و بەڕێوەبردن • دروستکردنی سیستەمێک بۆ بەدواداچوون و تۆمارکردنی جوڵەکانی ناو کۆگا • دڵنیابوونەوە لەوەی کەوا کەلوپەلی تەواو لە ڕوی جۆر و چەندێتی لەناو کۆگادا بوونی هەیە • ئاگادارکردنەوەی بەشی بەڕێوەبردن و لایەنی پەیوەندیدار لەکاتی نەمان یان کەمبوونی هەر کەلوپەلێک لەپێشوەختدا مەرجەکانی وەرگرتن: • بڕوانامەی لە بواری کارگێری کار یان ژمێریاری یان بوارێکی پەیوندیدار • بەلایەنی کەم ئەزموونی دوو ساڵ کارکردن لەبواری کۆگاکردن و کارگێڕی مەخزەن • زمانی کوردی بەباشی بزانێت، ئەگەر عەرەبی بزانێت باشترە • دانیشتووی شاری هەولێر بێت چۆنیەتی پێشکەشکردنی سی ڤی : ئەو کەسانەی ئارەزوومەندن پێویستە CVبنێرن بۆ ئەم ئیمەیڵە [email protected] و ئاماژە بەناوی پۆستەکە (بەرپرسی کۆگا – ئەمین مەخزەن) بکەن لەکاتی پێشکەشکردن
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Supervises warehouse operations including receiving, storing, and dispatching goods. Ensures quality control and inventory management. Coordinates with logistics teams and maintains tracking systems. Must have experience in warehouse operations and logistics.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.