Tebrae Digital Marketing Company · سلێمانی · دەوامی تەواو
7 ئایار 2023
هەلی کار: ڤیدیۆگرافەر/فۆتۆگرافەر شوێنی کار: سلێمانی ئێمە وەک کۆمپانیای (تێبرا) بۆ بەبازاڕکردنی دیجیتاڵی بەدوای ڤیدیۆگرافەرێکی لێهاتوودا دەگەڕێن کە بەشداری تیمەکەمان بکات. کارخوازی سەرکەتوو کەسێک دەبێت کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە مۆشن گرافیکس، فۆتۆگرافی، فیلم، کرەیتیڤ دیزاین، یان بڕوانامەیەکی لە بوارێکی پەیوەندیدار هەبیت. ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکان: -دروستکردنی ڤیدیۆ و فۆتۆ کە لەگەڵ ئامانجەکانی بەبازاڕکردن و براندی کۆمپانیا یەک بگرێتەوە. -هەماهەنگیکردن لەگەڵ تیمە ناوخۆییەکان بۆ دانانی بیرۆکە، و پلاندانان، و جێبەجێکردنی کۆنتێنتی ڤیدیۆ. -بەکارهێنانی چەندین جۆری کامێرا، و لێنز، و ئامێری دیکە بۆ گرتن و بەرهەمهێنانی کۆنتێنتی ڤیدیۆ و فۆتۆ. -دەستکاریکردن و چاکردنی کۆنتێنتی ڤیدیۆ و فۆتۆ بە بەکارهێنانی بەرنامەی Adobe Creative) )یان بەرنامەیەکی ڤیدیۆ ئێدتکردنی پڕۆفیشناڵی دیکە. -بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی تۆماری ڤیدیۆیی و فۆتۆیی. -ئاگاداربوون لەڕەوت و پێشکەوتنەکان لە بواری ڤیدیۆگرافی و فۆتۆگرافی. -دروستکردنی پۆرتفۆلیۆ بۆ کارەکان بەمەبەستی سەرنجڕاکێشانی کڕیاری ئەگەری. -بنیاتنان و بەردەوامیدان بە پەیوەندی لەگەڵ کڕیاران بەمەبەستی گەیاندنی ڤیدیۆ کۆنتێنتی داخوازراو. داخوازیەکان: -باشترە بڕوانامەی لە بوارێکی پەیوەندیداردا هەبێت. -بەلایەنی کەمەوە دوو ساڵ ئەزموونی کاری هەبێت. -شارەزایی لە ) (Adobe Creativeیان بەرنامەیەکی هاوشێوەی ڤیدیۆ ئێدتکردن هەبێت. -تێگەیشتنێکی نایابی لە چیرۆکبێژی و کۆمپۆزیشن هەبێت. -پۆرتفۆلیۆیەکی بەهێزی کارەکانی پێشووتری هەبێت. -دەستپێشخەربێت و لە کاتی خۆیدا کارەکان ئەنجامبدات. ئەگەر ئەم مەرجانەت تێدایە و ئارەزووت لەم کارە هەیە ئەوا تکایە سیڤیکەت بنێرە بۆ [email protected]وە لەئیمەیڵ سەبجێکت لاینەکە ناوی پۆستەکە بنوسە، ڤیدیۆگرافەر/فۆتۆگرافەر.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Tebrae is hiring a Videographer/Photographer to produce video and photo content for digital marketing. Responsibilities include video/photo editing, team coordination, and content creation. Candidates must have a bachelor's degree in a relevant field and at least 2 years of experience.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
سوودەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.