Albay General Trading · سلێمانی · Kurdistan · نیوەدەوام
19 کانوونی دووەم 2026
هەلی کار: کۆمپانیای ئەلبای بازرگانی گشتی / هەولێر و دهۆک و سلێمانی کۆمپانیاکەمان لە بواری کەلوپەلی بەکاربەری خێرا (FMCG) لە کوردستان - عێراق کاردەکات. - پێویستی بە فەرمانبەر هەیە لەم بوارانەی خوارەوە: - ناونیشانی کار: ڕێکخەری کاڵا ( Promoter ) - ژمارەی فەرمانبەران: 4 فەرمانبەر - شوێنی کار: هەولێر, دهۆک، سلێمانی - عێراق - کاتی دەوام: شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا. لە ڕۆژی شەممە تا پێنجشەممە - کاتی کارکردن: کاتژمێر ٨:٠٠ بەیانی تا ٤:٣٠ ئێوارە. ئەرکە سەرەکییەکان: - ڕێکخەری کاڵا ئەو کەسەیە کە بە ناوی کۆمپانیا سەردانی بازاڕ و فرۆشگاکان دەکات بۆ ئەنجامدانی ئەم کارانەی خوارەوە: • ڕێکخستنی نمایش: دانان و ڕێکخستنی کاڵاکان لەسەر ڕەفە و شوێنی دیاریکراو بەپێی نەخشەی دیاریکراو (پلانۆگرام)، بەڕێوەبردنی خولانەوەی بەرهەم بە شێوازی (FIFO) بۆ دڵنیابوون لە تازەیی و کەمکردنەوەی پاشەڕۆ. • ئینفۆنتۆر دڵنیابە: ئاستی ئینفۆنتۆری فرۆشگاکان بپشکنە و دڵنیابە لەوەی کە کاڵای گونجاو بەردەستە. • دروستکردنی پەیوەندی: دروستکردنی پەیوەندی باش لەگەڵ کارمەندان و بەڕێوەبەرانی فرۆشگاکان بۆ بەدەستهێنانی باشترین شوێنی نمایشکردن. •جێبەجێکردنی بانگەشە: دانانی گونجاوی ئامرازەکانی ڕیکلامی POSM بۆ هاندانی کڕیار. - پێداویستیەکان • بڕوانامەی دبلۆم یان بەکالۆریۆس • تەمەنی ( 20 - 26 ) ساڵ • مۆڵەتی شۆفێری هەبێت • خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆی بێت تکایە لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داواکاری پێشکەش بکەن. https://docs.google.com/forms/d/e/1FAIpQLSewyCZg2mhiuUUyTolg6ps2PKuO2Vv2QzctvnzdIz0vxctGYQ/viewform?usp=header #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A promoter responsible for product arrangement, inventory checks, establishing good relations with shop staff, and setting up POSM advertising tools to attract customers in stores across Erbil, Duhok, and Sulaymaniyah.
کارامەییە تەکنیکییەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.