Bestungroup · سلێمانی · دەوامی تەواو
7 ئاب 2021
هەلی کار لە کۆمپانیای بێستون کۆمپانیای بێستون لەبواری بازرگانی موادی بیناسازی پێویستی بەکارمەند هەیە بەگوێرەی ئەم مەرجانەی لای خوارەوە ناونیشانی کار: کارمەندی پرسگە شوێنی کار: عێراق – سلێمانی/ ئۆفیسی سەرەکی بێستون گروپ ڕەگەز: هەردوو ڕەگەز کاتی کارکردن: شەش ڕۆژ لەهەفتەیەکدا (کاتژمێر ٨-٥) كارمەندی پرسگە بەرپرس دەبێت لە بەخێرهاتن و ڕێنوێنی کردنی هەموو كڕیار و میوانەكان وە هاوكاریكردنیان و پەیوەندی كردن بە بەشەکانەوە وە هەروەها بەرپرس دەبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندییەکان و جێ بەجێكردنی داواكاری كارمەندەكان و گەیاندنی ڕاسپاردەکان بە بەشەکان. هەماهەنگی تەواو لەگەڵ بەشی سەرچاوە مرۆییەکان و ادارە بۆ هەرکارێکی پێویست بە کارمەندان و کارەکەی. ئەزموون، کارامەیی و لێهاتووییەکان: • بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی کاردا، یاخود بەشێک تایبەتمەند بە بواری بەڕێوەبردن و ئیدارە • پێشینەی كارکردنی هەبێت ٢ بۆ٣ ساڵ لەهەمان بواردا • توانای کارکردنی لەژێر فشار و کاری زۆردا هەبێت • توانای قسەكردن و نوسین بەباشی، وە باشترە عەرەبی یان ئینگلیزی بزانێت. • كارامەیى ڕێكخستنى نایاب لەكار و چالاكییەكاندا. • توانای بەکارهێنانی کۆمپیوتەرو پرۆگرامەکانی هەبێت زۆر بەباشی • تێگەیشتن لە پەیوەندییە گشتییەکان و شیکپۆش بێت • كارامهیی پێشكهوتووی پهیوهندیكردن لەگەڵ کارمەندان و میواناندا و وریاو زمان پاراوبێت • توانای چارهسهری گرفتهكان. دەتوانن سیڤیەکانتان بنێرن بۆ ([email protected]) وە ناونیشانی کارەکە بنووسن (کارمەندی پرسگە)، یاخود بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارەیەوە: 07723280004 #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Bestungroup is hiring a press officer for their main office in Sulaymaniyah. Must have a bachelor's degree in public relations or media, 2-3 years of experience, and strong communication skills in Arabic or English.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.