هەولێر · دەوامی تەواو
16 شوبات 2022
کۆمپانیاکەمان پێویستی بە كارگێری كۆگا Warehouse Adminstrator هەیە شوێنی کار: هەولێر ئەرك و بەرپرسیارەتی: • بەرپرسە لە ڕاپەڕاندنی تەواوی ئەركە گارگێریەكانی كۆگا. هەروەها لە پلاندانان و ڕێكخستنی مۆڵەتی كارمەندان. • بەرپرسە لە كۆكردنەوەی داتا و زانیاریەكان و فۆڕمەكان و ڕێكخستن و فایلكردن و ئەرشیفكردن و پاراستنیان. • بەرپرسە لە بەدواداچوون بۆ واژووی فۆڕمەكان و دیكۆمێنتەكان و ڕێكخستنیان و پێدانی بە بەشەكانی وەك كڕین و دارایی. • بەدواداچوون دەكات بۆ ئەو بابەتانەی زیاد دەردەچن و لێكۆڵینەوە دەكات لە ڕیژەی دەرچوون. • بەرپرسە لە ئامادەكردنی لەیبڵ و باركۆد بۆ هەر بابەتێكی نوێ كە دێتە كۆگا و پیدانی بە یاریدەدەری دەرچوون و بەرپرسە لە راست و دروستییان. • بەرپرسە لە پێداچوونەوە و بەراورد كردنی داتا و زانیاریەكانی ناو فۆڕم و پەڕا و دیكۆمێنتەكان. • پڕكردنەوەی هەر بۆشاییەك لە ڕووی مرۆییەوە لە ئەگەری هەبوونی وەك ئامادە نەبوونی یەكێك لە ستافی كۆگا. • بەرپرسە لە پێدانی هەر ڕینماییەك بۆ كارمەندان و ستافی كۆگا و ئاگاداركردنەوەیان لەكاتی پێویست یاخود هەر گۆڕانكاریەك. • بەرپرسە لە پێدانی نموونەی ئەو شمەكانەی دێنە ناو كۆگا بە بەشی كوالیتی كۆنتڕۆڵ و وەرگرتنەوەی دەرەنجامی پشكنینەكان. • سور بوون لەسەر دوانەكەوتنی ئەنجامی پشكنینی نموونەی شمەكەكان. • لە ئەستۆگرتنی هەر ئەركێكی تری كۆگا كە لەلایەن بەرێوەبی كۆگا یاخود كارمەندی كۆگا پێی دەدرێت. • بەشداری كردن لە (هەژمار/جەرد)ی مانگانە و بەرپرسە لەو زانیاریانەی دەیدات. • بەدواداچوون بۆ دیكۆمنتەكان و گەڕاندنەوەیان. • هاوكاریكردنی یاریدەدەرەكانی دەرچوون و هاتن. • ئامادەكردنی (داواكاری خەرجكردن) و كۆكردنەوەی واژوو و پێدانی بە بەشی دارایی. • ئامادەكردنی هەڵسەنگاندی كارمەندان و شیوەی ئەدای كاركردنیان و پێدانی فیدباك بە بەریوەبەی كۆگا. • بەدواداچوون بۆ ڕێك و پێكی كۆگاكراوان بە لەبەرچاوگرتنی لایەنی سەلامەتی و ڕێكخراوی لە دانای كۆگاكراوەكان. • بەدواداچوون و دڵنیابوونەوە لەوەی باڵانسی سیستەم و باڵانسی كۆگا هاویەكە. وە بەرپرسە لە ڕاست و دروستی داتای سیستەم. • کەسی داواکار پێویستە: • دەرچووی بەشی بزنسبێت • ئەزموونی لە ٣ بۆ ٤ ساڵ کەمترنەبێت • هەرکەسێك ئارەزوو مەندە دەتوانێت سیڤی خۆی بنێرێت بۆ [email protected] و لە ناونیشانی ئیمێڵ بنوسن (Warehouse Admin) بە پێچەوانەوە سەیری سیڤیەکانتان ناکرێت.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
A company in Erbil is seeking a warehouse administrator responsible for managing warehouse operations, maintaining records, and coordinating with staff. Duties include data entry, inventory management, and documentation.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.