Lezzoo Office · هەولێر · دەوامی تەواو
31 تشرینی یەکەم 2024
ناونیشانی کار: کارمەندی خزمەتگوزاری کڕیارC1- شوێن: ئۆفیسی لەزوو، هەولێر. گرێبەست:جێگیر. کاتی کارکردن: ٩ کاتژمێر لە ڕۆژێک ( ١ کاتژمێر پشوو)، ٥ ڕۆژ لە هەفتەیەک. ژمارەی هەلی کار: ٥. باسێکی کوورتی کارەکە: وەک کارمەندی خزمەتگوزاری کڕیار لە Lezzoo، بەرپرسیارێتی سەرەکی تۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریەکی نایابی کڕیارە. تۆ وەک نوێنەری هێڵی پێشەوەی Lezzoo کار دەکەیت، دڵنیا دەبیت لەوەی پرسیارەکانی کڕیار بە خێرایی و بە شێوەیەکی کاریگەر لە کەناڵە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندیکردن چارەسەر دەکرێن، لەوانە تەلەفۆن، ئیمەیل و نامەی ڕاستەوخۆ. بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان: 1. وەک یەکەم خاڵی پەیوەندیکردن بۆ پرسیارەکانی کڕیار لە ڕێگەی تەلەفۆن، ئیمەیڵ و نامەی ڕاستەوخۆ کاردەکەیت. 2. تێگەیشتن و چارەسەرکردنی پرسیارەکانی کڕیار بە بەپەلە و ووردیی. 3. تێگەیشتنێکی گشتگیر لە بەرهەم و خزمەتگوزاریەکانی Lezzoo. 4. بەشداریکردن لە باشترکردنی پرۆسەکانی خزمەتگوزاری کڕیار و ئەزموونی کارکردن. 5. تۆماری وردی چارەسەرکردنی کێشەکان و مامەڵەی نێوان کارمەند کڕیار لە سیستەمی CRM. 6. توانای کارکردن لەگەڵ هاوکارانی لە بەشەکانیتر بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرانەی پێداویستییەکانی کڕیار. 7. بەشداریکردن لە ڕاهێنان و کۆبوونەوەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بۆ بەرزکردنەوەی تواناکانت. شارەزایی و لێهاتوویەکان: .1شارەزایی ناوازەی دوان بە هەر سێ زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی. .2ئەزموونی سەلمێندراو لە ڕۆڵی خزمەتگوزاری کڕیار، لەگەڵ تۆمارێکی سەرکەوتووی KPI دەربارەی کاتی وەڵامدانەوە و ڕازیبوونی کڕیارەوە. .3 شارەزایی بەرز لە Google Sheets، Excel، Word یان Google Docs. .4شارەزاییەکی باش لە چارەسەرکردنی کێشەکان توانای ئەنجامدان و بەڕێوەبردنی کار بە شێوەیەکی کاریگەر. .5توانای کارکردنی هەبێت لە تیم خاوەن هەڵوێستێکی ئەرێنی بێت هەوڵ بدات کڕیارەکان ڕازیبکات بە باشترین ڕێگا. .6بڕوانامەی ئامادەیی یان هاوتای هەبێت؛ بڕوانامە لە خزمەتگوزاری کڕیار خاڵێکی ئەرێنی گرینگە. چۆن داواکاری سیڤیەکانیان بنێرن ؟ داوا لە کاندیدە ئارەزوومەندەکان دەکەین کە سیڤیەکانیان بنێرن بۆ [email protected] لەگەڵ 'Customer Support Agent - C1 – Erbil' لە بابەتی ئیمەیل. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە ئێمە لەوانەیە نەتوانین ئەو داواکاریانە لەبەرچاو بگرین کە بابەتی ئیمەیلی دروستی تێدا نییە. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
Lezzoo office in Erbil is hiring a car rental service agent. Responsibilities include managing customer inquiries, processing reservations, and maintaining CRM systems. Must be fluent in Kurdish, Arabic, and English.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ12 کاتژمێر لەمەوبەر
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ12 کاتژمێر لەمەوبەر