Engineering Inspection Company · هەولێر · دەوامی تەواو
4 نیسان 2026
ناونیشانی کار: ئەندازیاری پشکنەری کۆگاکانی نەوت (Oil Storage Tank Inspector Engineer) شوێن: هەولێر – عێراق کۆمپانیایەکی ناوداری بواری پشکنینی ئەندازیاری بەدوای ئەندازیارێکی لێهاتوو و خاوەن ئەزمووندا دەگەڕێت وەک پشکنەری کۆگاکانی نەوت بۆ ئەوەی پەیوەندی بە تیمی پشکنینمانەوە بکات. بەرپرسیارێتییە سەرەکییەکان: * ئەنجامدانی چالاکییەکانی پشکنین پەیوەست بە دروستکردن و چاککردنەوەی تانکەری کۆگاکانی نەوت بەپێی ستانداردەکانی API 650. * ئەنجامدان و لێکدانەوەی فیلمەکانی پشکنینی تیشکی (RT) بە وردی. * ئەنجامدانی پشکنینە نائاوەڵاکان (NDT) بە بەکارهێنانی چەندین ڕێگەی جیاواز بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان. * ئامادەکردنی ڕاپۆرتی پشکنین، بەڵگەنامە تەکنیکییەکان و نوسراوە فەرمییەکان. * هەماهەنگی لەگەڵ ئەندازیارانی پڕۆژە، تیمەکانی دڵنیایی جۆری (QA/QC) و کڕیاران بۆ دەستەبەرکردنی کوالیتی. مەرج و پێداویستییەکان: * هەبوونی بڕوانامەی ASNT Level II لە لانی کەم پێنج ڕێگەی جیاوازی NDT. * کەمتر لە ٥ ساڵ ئەزموونی پەیوەندیداری هەبێت لە پڕۆژەکانی نەوت و گاز یان پیشەسازییە قورسەکاندا. * شارەزاییەکی تەواو لە پێداویستییەکانی ستانداردی API 650 بۆ پشکنینی تانکەری کۆگاکان. * ئەزموونی سەلمێنراو لە لێکدانەوەی (RT interpretation). * ئەزموونی باش لە نووسینی ڕاپۆرتی تەکنیکی و بەڵگەنامەکردن. * ئاستی زمانی ئینگلیزی (خوێندنەوە و قسەکردن) باش بێت. * پێشینە دەدرێت بەو کاندیدانەی کە ئێستا نیشتەجێی شاری هەولێرن. چۆنیەتی پێشکەشکردن: داوا لە کاندیدانی ئارەزوومەند دەکرێت سیڤی (CV) نوێکراوەی خۆیان بنێرن بۆ ئەم ناونیشانەی خوارەوە: [email protected] تکایە لە ناونیشانی ئیمەیڵەکەدا (Subject) بنووسن: “Oil Storage Tank Inspector Engineer”.
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. پوختەی ئینگلیزیمان لە خوارەوەیە.
An engineering inspection company is seeking an Oil Storage Tank Inspector Engineer with ASNT Level II certification in at least five NDT methods and 5 years of experience. The role involves inspecting oil storage tanks and preparing technical reports. Apply via email with 'Oil Storage Tank Inspec' in the subject line.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (fjkurdistan10). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ13 کاتژمێر لەمەوبەر
Engineering Inspection Company in Basraبەسرەدەوامی تەواو
26 حوزەیران 2025
Side Labهەولێردەوامی تەواو
نوێ13 کاتژمێر لەمەوبەر