Technical University in Erbil · هەولێر
19 تەمموز 2022
University Assistant لە Technical University in Erbil، شوێنی کار: Erbil. کەرت: کەرتی گشتی. چاوەڕوان دەکرێت پێشکەشکاران بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ئەزموونی 10 yearsیان هەبێت. کارامەییە سەرەکییەکان: University service، Administration، و Research.
وەزارەتى خوێندنى باڵا شانزە پۆست لە زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر ڕادەگەێنێت وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا شانزە پۆست لە (زانکۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر) بۆ جارى یەکەم ڕادەگەیەنێت، هەر کەسێک ئارەزوى هەیەو مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت. پۆستەکان: 1) یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی 2) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا 3) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان 4) ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکی ئەندازیاری 5) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی کارگێری 6) ڕاگری کۆلێژی تەکنۆلۆجی هەولێر 7) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی شەقڵاوە ) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی سۆران 9) ڕاگری کۆلێژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی 10) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکى پزیشکی 11) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کارگێڕی 12) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە 13) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان 14) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات 15) ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر 16) بەڕێوەبەری گشتی سێنتەری توێژینەوەی زانستی مەرجەکان: بۆ پۆستی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ و بەڕێوەبەری گشتی سێنتەری توێژینەوەی زانستی؛ پێویستە خوازیار: - هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت. - نازناوى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت. - خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت. بۆ پۆستى ڕاگرى پەیمانگەکان؛ خوازیار پێویستە: - بڕوانامەی لە ماستەر کەمتر نەبێت. - نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت. - خزمەتی زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت تێبینیەکان: _ ئەو بەڕێزەى داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت. _ زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت. _ دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V)و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2022/7/28) ڕۆژى (پێنجشەمە) دەبێت. _ پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسند کرابێت. _ هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەریەکێک لە پۆستەکانى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەو بەستەرە پڕ بکاتەوە، کە خوازیارە پۆستەکەى وەربگرێت. بەستەرەکانى پێشکەشکردن: بۆ پۆستى (یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى کارگێڕى و دارایی) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/eihcxJvCvxwdKvr98 ). بۆ پۆستى (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری زانستی و خوێندنی باڵا) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/FuEc5poMt8neVibA6 ). بۆ پۆستى (یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/Hr4uHT3fRwueQQTFA ). بۆ پۆستى (ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکی ئەندازیاری) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/cJggKvzk6ioLFFCw9 ). بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی کارگێری) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/DrTGQdNfZSieaZtg8 ). بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنۆلۆجی هەولێر) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/wP4RmpFGfTXKject8 ). بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی شەقڵاوە ) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/7iULf6zco6mMWYDz9 ). بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی سۆران) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/FPgwEvx1PjXaSp8R9 ). بۆ پۆستى (ڕاگری کۆلیژی تەکنیکی تەندروستی و پزیشکی ) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/3wNVWkTULCVFyGsb7 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیک پزیشکی) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/HEAk1r5jPnnyxUwL8 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کاڕگێری) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/kkG8V7LXCTKoVHLw7 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی کۆیە) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/jqbZLQmn4RcnzcQw5 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی چۆمان) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/zgKLC1ExgCcWALhr6 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی خەبات) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/UoRTWqD1kbpGoHoP7 ). بۆ پۆستى (ڕاگری پەیمانگەی تەکنیکی مێرگەسۆر) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/6ETovHJGXZyASnL46 ). بۆ پۆستى (بەڕێوەبەری گشتی سێنتەری توێژینەوەی زانستی) کلیک لەم بەستەرە بکە (https://forms.gle/uSHiitay1yJmb1gG9 ).
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (oil_jobs_kurdistan_Iraq). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.