هەولێر · دەوامی تەواو
4 ئایار 2024
Medical Records Clerk، شوێنی کار: Erbil. جۆری کار: دەوامی تەواو، لە کەرتی تایبەت. چاوەڕوان دەکرێت پێشکەشکاران بڕوانامەی دبلۆم و پاشخان لە Medical Recordsیان هەبێت. کارامەییە سەرەکییەکان: Medical Records Management.
كۆمپانیایەكی بواری دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە شاری هەولێر پێویستی بە كارمەندێكی ڕێكخراو چالاك هەیە بۆ پۆستی ووردبین لە بەشی ووردبینی،ووردبین پێویستە پەیوەندی بەردەوامی هەبێت لەگەڵ كارمەندان و بەڕێوەبەران بۆ كۆكردنەوەی زانیاری، شیكردنەوەی داتا،جیاكردنەوەی كێشەكان و دەست نیشان كردنی لاوازیەكان،هەروەها پێویستە یارمەتی بەرێوەبەری بەشەكەی بدات بۆ دۆزینەوەی ستراتیجی نوێ بۆ كەم کردنەوەی هەڵە. ئەرك و بەرپرسیارێتی: 1-شیكردنەوە و هەڵسەنگاندنی داتاكان. 2-تۆماركردن و پێداچوونەوەی داتاكان بە شێوەیەكی وورد بۆ دڵنیابوونەوە لە بەڕێوەچوونی كارەكان بە شێوەیەكی دروست. 3-گەڕان و دۆزینەوەی هەر ناباڵانسیەك لە كۆمپانیا و ئەو كێشانەی كە بەفیڕۆدان دروست دەكەن و كاریگەریان لەسەر قازانجی كۆمپانیا دەبێت،یان هەر كێشەیەكی تر. 4-بەراوردكردنی تۆماركراوەكان،ڕاپۆرتەكان و پسوولەكان بەرامبەر بە هەبووەكان و قەرزەكانی كۆمپانیا. 5-ئاگاداركردنەوەی بەرێوەبەرایەتی كۆمپانیا لە خاڵە بە هێز و لاوازەكانی كۆمپانیا. 6-ئامادەكردنی ڕاپۆرتی هەفتانە یان مانگانە. مەرجەكان: 1-داواكار پێویستە خاوەن بڕوانامەی بەكالۆریۆس بێت لە بەشی ژمێریاری یان هەر بەشێكی پەیوەندیدار. 2-داواكار پێویستە ئەزموونی ساڵێك یان زیاتری هەبێت لەو بوارەدا. 3- داواكار پێویستە توانای چارەسەركردنی كێشەی هەبێت و توانای كاركردنی لە ژێر فشار هەبێت،پلان دانەر بێت و توانایەكی باشی لە زانستی بیركاری هەبێت. 4-داواكار پێویستە شارەزاییەكی زۆر باشی هەبێت لە بەكارهێنانی بەرنامەكانی(Word/MS-Excel). 5- زمانی عربی بزانێت وە زانینی زمانی ئینگلیزی چانسی وەرگرتنی زیاتر دەبێت. 6- تەمەنی داواكار لە(25)ساڵ كەمتر نەبێت. 7-كاتی دەوام(6) ڕۆژە لە (8 بۆ 4)ئێوارە واتا (44) كاتژمێر كاركردن لە هەفتەیەكدا. 8-مووچە بە پێی تاقیكردنەوە و چاوپێكەوتن دیاری دەكرێت. ئارەزوومەندان دەتوانن سیڤیەكانیان بنێرن بۆ ئیمێڵی [email protected] پێویستە لە ناونیشانی ئیمێڵەكە بنووسرێت Auditor بەبێ ئەو ناونیشانە سیڤی وەرناگیرێت. #All_Kurdistan_Jobs
وەک ئەوەی کەناڵی سەرچاوە بڵاوی کردۆتەوە پیشان دراوە. ئێمە لە سەرەوە وەریدەگێڕین و ڕێکی دەخەین.
کارامەییە تەکنیکییەکان
کارامەییە نەرمەکان
ئەم ڕیکلامە لە سەرچاوە گشتییەکانەوە کۆکراوەتەوە (allkurdistanjobs). ئێمە خاوەنکار نین — ڕاستەوخۆ لای کۆمپانیاکە پێشکەش بکە، و هەرگیز پارە بە کەس مەدە بۆ وەرگرتنی کار.